خەندان-
بەهۆی ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی چین دژی رێکارەکانی حکومەت بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ بەهای نەوت بۆ نزمترین ئاست لەمساڵدا دابەزی و هەر بەرمیلێک نهوتی برێنت بە 81.31 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت گهیشته 81.31 دۆلار
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت 2.23 دۆلار دابەزی و گهیشته 81.31 دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بهڕێژهی 2.26 دۆلار دابەزی و نرخی بهرمیلێك بهرامبهره به 74.05 دۆلاری ئهمریكی.
بڕیاریانداوە رێگە بە ڕوسیا بدەن بە نرخێکی دیاریکراو نەوت بخاتە بازارەوە
هۆکاری دابەزینی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی چین دژی رێکارەکانی حکومەت بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، هۆکارێکی دیکەش بۆ رێککەوتنێکی حەوت وڵاتە پیشەسازییە گەورەکەی جیهان G7 (ئەمریکا، بریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن، ئیتاڵیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا) دەگەڕێتەوە، کە بڕیاریانداوە رێگە بە ڕوسیا بدەن بە نرخێکی دیاریکراو نەوت بخاتە بازارەوە و کۆمپانیاکانی رۆژئاوا دەتوانن ئەو نەوتە بکڕن، ئەوەش نیگەرانییەکانی لەبارەی کەمبونەوەی نەوت لە بازاڕدا کەمکردوەتەوە.
بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە چین کاریگەی کردوەتەسەر دابەزینی خواست لەسەر نەوت
لەلایەکی دیکەشەوە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە چین کاریگەی کردوەتەسەر دابەزینی خواست لەسەر نەوت، چونکە بازرگانان باوەڕیانوایە ئەو هۆکەرە دەبێتەهۆی سستبونەوەی بازاڕەکان و لە ئەنجامیشدا خواست لەسەر کڕینی نەوت کەمتر دەبێتەوە.
پڕبونی کۆگاکانی نەوت لە ئەوروپا یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی دابەزینی نەوت
سەبارەت دابەزینی بەهای نەوتیش، دامەزراوەکانی بواری ئابوری باس لەوە دەکەن، لە پاڵ زیادبونی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین، پڕبونی کۆگاکانی نەوت لە ئەوروپا و کەمکردنەوەی خستنەڕوی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپیکەوە، دو هۆکاری دیکەن بۆ دابەزینی نرخ و کەمبونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت.