مامۆستایانی وانەبێژ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن

11:29 - 27/11/2022

1608جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، بەهۆی بێباکی و خەمساردی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاست داواکاری و مافەکانیان، لە رۆژی سێشەممەی داهاتو (29ی تشرینی دوەمی 2022)ەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەستپێدەکەنەوە.

 بایکۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێدەکەنەوە
کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەبارەی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن رایگەیاند، بڕیاریانداوە سێشەممەی داهاتو کاتژمێر 10:00ی بەیانی لەبەردەم پەروەردەکان بایکۆت و خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بکرێت.
حکومەتی هەرێم لەئاست مافە ڕەواکانمان بێباک و خەمساردە
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری خۆپیشاندانەکەش دەگەڕێتەوە بۆ "بێباکی و خەمساردی حکومەتی هەرێم لەئاست مافە ڕەواکانمان".
دامەزراندن ئەو گرێیەیە کە هەمو گرێ بچوکەکانی دیکەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکاتەوە
مامۆستایانی وانەبێژ داوا لە هەردو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە دەکەن کە کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ  بە دامەزراندن چارەسەر بکات، ئەوان دەڵێن، "دامەزراندن ئەو گرێیەیە کە هەمو گرێ بچوکەکانی دیکەی مامۆستایانی وانەبێژ دەکاتەوە".

نیشانەکردن

پەروەردە