خەندان-
د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا كۆبونەوە و رایانگەیاند، جەخت لە زاڵبون بەسەر كێشەكان دەکەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەگرنگی دەزانن دەستور و هاوبەشیی راستەقینە بكرێنە پێوەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
د.لەتیف جەمال رەشید و بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا كۆبونەوە
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لە بەغدا كۆبونەوە.
جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان و یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە
ئەوەش هاتوە، لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی عێراق، هەرێم و ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆكان و یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتویەكی گەش بۆ هاوڵاتییان.
دەستور و هاوبەشیی راستەقینە بكرێنە پێوەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی ئەوەشی خستوەتەڕو، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان تەوەرێكیتری دیدارەكە بو و هەردولا جەختیان لە زاڵبون بەسەر كێشەكان كردەوە، بۆ ئەمەش داوایانکرد دەستور و هاوبەشیی راستەقینە بكرێنە پێوەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.