خه‌ندان-
سه‌رۆكی بیلاڕوسیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی روسیاوه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ چین ئاسایی بكه‌نه‌وه و پاشان وه‌ك كارتێكی فشار دژ به مۆسكۆی به‌كار بهێنن، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه ته‌نها خه‌ونێكه و "ئه‌وه‌ی له پۆڵنداش رویدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به ڕوسیاوه نه‌بو".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ، سه‌رۆكی بیلاڕوسیا رایگه‌یاندوه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت به لێدانێك دو چۆله‌كه بكوژن و له رێگه‌ی روسیاوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل چین دروستبكه‌نه‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین روسیا تێكبشكێنێت
وتیشی، "به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین روسیا تێكبشكێنێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها خه‌ونێكه و به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكاش باش له‌وه تێده‌گه‌ن كه ئه‌مه ئه‌سته‌مه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ دژ به روسیا ئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت".
ئه‌وه‌ی له پۆڵندا رویدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به ڕوسیاوه نه‌بو
سه‌رۆكی بیلاڕوسیا باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌وه‌ی له پۆڵندا رویدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به ڕوسیاوه نه‌بو، به‌ڵكو ئه‌و دژه موشه‌كانه‌ی له سنوره‌كانی ئه‌و وڵاته كه‌وتنه‌خواره‌وه تایبه‌تبون به سیستمی به‌رگری ئاسمانی له جۆری S-300 و روسیاش ئه‌و جۆره له سیستمه ئاسمانییه به‌كارناهێنێت".
زلێنسكی و به‌رپرسانی كیێڤ هه‌مو شتێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناتۆ و وڵاتانی ئه‌ندامی بكه‌نه به‌شێك له‌م جه‌نگه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "زلێنسكی و به‌رپرسانی كیێڤ هه‌مو شتێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناتۆ و وڵاتانی ئه‌ندامی بكه‌نه به‌شێك له‌م جه‌نگه و ناتۆ له ئۆكرانیا دژ به مۆسكۆ بوه‌ستێنێته‌وه و روسیا تێك بشكێنن، به‌ڵام وڵاتانی جیهان له یارییه‌كانی ئۆكرانییه نازییه‌كان تێگه‌یشتون".