خه‌ندان-
وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا (كرێملن)، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌باره‌ی بارودۆخی چه‌ند رۆژی رابردوی سوریاوه، لێكتێنه‌گه‌یشتنێك له نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیادا بونی هه‌یه، به‌ڵام "سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێمه و توركیا رێگه‌مان پێده‌ده‌ن به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا زاڵببین".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، دمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، لێكتێنه‌گه‌یشتنێك له نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیادا هه‌یه سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی سوریا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیشیان رێگه‌یان پێده‌دات له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
لێكتێنه‌گه‌یشتنێك له نێوان ئێمه و توركیا له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستا و چه‌ند رۆژی رابردوی سوریا بونی هه‌یه
وتیشی، "لێكتێنه‌گه‌یشتنێك له نێوان ئێمه و توركیا له‌باره‌ی بارودۆخی ئێستا و چه‌ند رۆژی رابردوی سوریا بونی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان رێگه‌مان پێده‌ده‌ن به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستادا زاڵببین".
له‌باره‌ی سوریاوه بارودۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان زۆر ئاسانه و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان ماوایه‌كی دیاریكراو چه‌ندین كێشه یه‌كلاده‌كه‌ینه‌وه و له‌باره‌ی سوریا-شه‌وه بارودۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی روسیاش له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردو سوپای توركیا باره‌گایه‌كی هاوبه‌شی دژە تیرۆر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باكوری حەسەكە كرده ئامانج، له هێرشەكەشدا دو ئەندامی دژە تیرۆر گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ ئه‌ندامی دیكه‌ش برینداربون.