خهندان-
سەرۆک کۆماری عێراق نامەی بانگهێشتی بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی باڵای عەرەبی-چین پێگهیشت و دوپاتیکردەوە لەسەر لە گرنگیدان بە هەوڵەکان لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندی برایانە و پتەوی دۆستایەتی مێژویی نێوان عێراق و شانشینی عەرەبستانی سعودی.
بهپێی راگهیهندراوێكی سهرۆكایهتی كۆماری عێراق، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار بانگهێشتی لە شا سەلمان عەبدولعەزیز ئالسعود، پادشای شانشینی عەرەبستانی سعودیە پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کۆبونەوەی باڵای عەرەبی-چین کە بڕیارە مانگی داهاتو سازبکرێت، کە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی و چینە.
باس لە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان عێراق و عەرەبستانی سعودیە کرا
نامەی بانگهێشتە لە میانی پێشوازی سەرۆک کۆمار بو، ئهمڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی بەغدا، لە عەبدول عەزیز شەمەری باڵیۆزی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە عێراق، لە میانی دیدارەکەدا، باس لە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان عێراق و عەرەبستانی سعودیە کرا، لەو بارەیەوە سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدانیان و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی بنیاتنەر و هەماهەنگی ئەرێنی بە شێوەیەک کە زامنی بەرژەوەندی باڵای هەر دوو گەلی برا بکات.
دوپاتیکردەوە لەسەر لە گرنگیدان بە هەوڵەکان لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندی برایانە و پتەوی دۆستایەتی
سەرۆک کۆمار سڵاوی خۆی لە رێگەی باڵیۆزی عەرەبستانی سعودیە گەیاند بە پادشای عەرەبستانی سعودی و دوپاتیکردەوە لەسەر لە گرنگیدان بە هەوڵەکان لە پێناو پتەوکردنی پەیوەندی برایانە و پتەوی دۆستایەتی مێژویی نێوان عێراق و شانشینی عەرەبستانی سعودی.