خه‌ندان-
كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، وابڕیاربو پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران پاش كۆتاییهاتنی قه‌یرانی دارایی جارێكی دیكه ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام نه‌ك ده‌ستی پێنه‌كرده‌وه، به‌ڵكو بوه شێوه‌یه‌كی مه‌رجدار، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه بارودۆخی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له ئاستێكی زۆرباشدایه و ته‌نها داهاتی كێڵگه نه‌وتییه‌كان 600 بۆ 700 ملیۆن دۆلاره.
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "كێشه‌ی دارایی وایكردبو پله به‌رزكرنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مێك دوابكه‌وت، وابڕیاریش بو پاش باشكردنی بارودۆخی دارایی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان پله به‌رزكرنه‌وه‌ی فه‌رمه‌نبه‌ران وه‌ك خۆی لێبێته‌وه و به‌بێ مه‌رج پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆبكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه بڕیارێك ده‌ركراوه و سپێردراوه به ئه‌نجومه‌نی راژه‌یی بۆ ئه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌یه‌كی مه‌رجدار لێبكرێت".
بڕیاری مه‌رجداركردنی پله به‌رزكردنه‌وه غه‌درێكی گه‌وره‌یه
وتیشی، "له‌سه‌ر بڕیاره‌كه ئێمه پێمانوایه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه غه‌درێكی گه‌وره‌یه، له‌هه‌مانكاتیشدا واده‌كات ده‌ستی حزبی بكه‌وێته نێو بڕیاره‌كانه‌وه و واسته‌كاری و ئیستشهاداتی شه‌خستی بڕیاربدات كێ شایسته‌ی ئه‌و پله به‌رزكردنه‌وه‌یه‌یه و كێش شایسته نییه، له‌كانتێكدا پێمان وایه ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم شایسته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ن نه‌ك له ئێستا، به‌ڵكو له رابردوشدا كه غه‌درێكی شه‌خسیان لێكراوه".
كۆی گشتی داهاته‌كانی نه‌وتی هه‌رێم نزیكده‌بێته‌وه له 600 بۆ 700 ملیۆن دۆلار
كاروان گه‌زنه‌یی باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌پێی به‌دواداچونه‌كامان ئه‌وه‌ی پێگه‌یشتوین ئه‌وه‌یه كه داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی پێویست زیادیانكردوه له‌پێناو ئه‌وه‌ی پله به‌رزكرنه‌وه‌ی فه‌رمان به‌رانی پێبكرێت و كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی پێبكرێت و به‌ته‌نها كێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه، كه داهاتی مانگانه‌ی 400 ملیۆن دۆلار داهاتی مانگانه‌یه‌تی و له رۆژێكدا ته‌نها 192 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌می رۆژانه‌یه‌تی و كێڵگه‌كانی دیكه‌ش كه 250 ملیۆن دۆلار داهاتیانه، وایكردوه كۆی گشتی داهاته‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نزیكببێته‌وه له 600 بۆ 700 ملیۆن دۆلار، له‌م داهاته‌ش ته‌نها 900 ملیار پێویسته بۆ موچه كه زۆر زیاتره له پێویستی بۆ موچه، بێجگه له داهاته ناوخۆییه‌كانی دیكه كه كۆی گشتی ده‌گاته 200 بۆ 300 ملیار دۆلاره، واده‌كات دۆخی دارایی حكومه‌ت له بارودۆخێكی باش‌دا بێت بۆ ئه‌وه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێ مه‌رج ده‌ستپێبكاته‌وه".
داوامانكردوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی له‌سه‌ر یاداشته‌كانمان كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له بكرێت
له‌باره‌ی نه‌وت و غاز به هاوڵاتیانیشه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌له‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌كردوه، "ئێمه چه‌ندین جار به یاداشت ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان كردوه له پێناو باشكردنی ژیانی هاوڵاتیان پێدانی نه‌وت و غاز به هاوڵاتیان باشتركردنی ژیانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ناوخۆ و ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو و یه‌كه‌م، دوه‌م و سێیه‌می په‌یمانگامان و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست به‌خێرایی كار له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه بكرێت و به‌بونی ئه‌و داهاتنه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێت و دانیشتنی تایبه‌تیان له‌باره‌وه بكرێن".
حكومه‌تی هه‌رێم خۆی 10 ملیار دۆلار قه‌رزداری فه‌رمانبه‌رانه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "سه‌یرمان لێدێت حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدا خۆی 10 ملیار دۆلار قه‌رزداری فه‌رمانبه‌رانیه‌تی، كه‌چی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كردوه‌ته شێوه‌یه‌كی مه‌رجدار، ده‌پرسین كێ مه‌رجی بۆ ئێوه دانا كاتێك پاشه‌كه‌وتی موچه‌تان كرد، تا ئێستا پله به‌رزكرنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران مه‌رجداربكه‌ن؟! بۆیه داواكارین به فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خێرایی بڕیاری مه‌رجداركردنی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به خه‌مخۆری و مه‌ترسییه‌كان بو
له‌سه‌ر پرسی كۆبونه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كاروان گه‌زنه‌یی رایگه‌یاند، "ئێمه به‌هه‌نده‌وه له‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌ڕوانین ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له سۆنگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی و مه‌ترسییه‌كانی بۆسه‌ر ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن جه‌نابی سه‌رۆك بافڵ، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه بوه، چونكه ئه‌قڵیه‌تێكی خۆسه‌پێن له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان و له نێو ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمیش هه‌یه كه به‌م جوڵانه‌ی هه‌رێم به‌ره‌و هه‌ڵدیێرێكی مه‌ترسیدار ده‌نێت، بۆیه یه‌كێتی و سه‌رۆك بافڵ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش پێكه‌وه ده‌مانه‌وێت رێڕه‌وی سیاسی راسته‌قینه بگێڕینه‌وه له‌پێناو ئه‌وه‌ی ژایان بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بكه‌ینه‌وه".