خه‌ندان-
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "ئێستا ده‌رفه‌تێكی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕالی، خزمه‌تی پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق بكات و له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و كارنامه‌ی وه‌زاری، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكات".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی كۆنگرێسمان مارك تاكانۆ كرد كه له ئه‌ندامانی كۆنگرێس ئه‌لیسا سلۆتكین، كۆلین ئۆڵرێد، كاتی پۆرته‌ر پێكهاتبو.
گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا كرا
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌لینا ڕۆمانۆسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده‌ی بو، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و گرنگیی پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا.
شانده‌كه‌ی كۆنگرێس ستایشیی دۆخی ئازادیی ئایینی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانییان كرد
شاندی كۆنگرێس ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندیی به‌هێز و تایبه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا كرد و به‌ناوی كۆنگرێسه‌وه، پشتیوانیی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌زمونێكی دیموكراسیی سه‌ركه‌وتو له عێراق دوپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشیی دۆخی ئازادیی ئایینی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانییان كرد.
هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رێكی سه‌قامگیریی و ئارامیی ده‌بێت له عێراق و ناوچه‌كه‌دا
سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی پشتگیریی به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریكای كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌میشه فاكته‌رێكی سه‌قامگیریی و ئارامیی ده‌بێت له عێراق و ناوچه‌كه‌دا، دوپاتیشیكرده‌وه، "ئێستا ده‌رفه‌تێكی نوێ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕالی، خزمه‌تی پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق بكات و له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و كارنامه‌ی وه‌زاری، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بكات".
چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، به‌تایبه‌تی چاكسازیی و پرۆسه‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گرنگیی هاوهه‌ڵوێستیی و یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ داكۆكیكردن له مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان بو.