خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، تیمه‌كانیان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ گێڕانه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با بۆ هاوڵاتیانیان و له ئێستاشدا "14 هه‌رێم به كیێڤ-ی پایته‌ختیشه‌وه بێ وزه‌ی كاره‌بان و پێویستیشه هاوڵاتیان به ئاگاییه‌وه وزه‌ی كاره‌بای پێویست به‌كاربه‌رن".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له په‌یامێكدا رایگه‌یاندوه، تیمه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بهرهنگاربونوهی كاره‌ساته لهناكاوهكان و تیمی ئهنداززیاران له هه‌وڵی ته‌واوی خۆیاندان بۆ ئه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با بۆ هاوڵاتیان بگێڕنه‌وه كه له‌ئێستادا شه‌وان به‌بێ وزه‌ی كاره‌با به‌ڕێده‌كه‌ن.
زیاتر له 14 هه‌رێم و به كیێڤی پایته‌ختیشه‌وه تا ئێستا له وزه‌ی كاره‌با بێبه‌شن
وتیشی، "به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانمان له ئێستادا وزه‌ی كاره‌بایان بۆگه‌ڕاوه‌ته‌وه و زیاتر له 14 هه‌رێم و به كیێڤی پایته‌ختیشه‌وه تا ئێستا له وزه‌ی كاره‌با بێبه‌شن و رۆژانه‌ش هه‌وڵه‌كانمان بۆ گێرانه‌وه‌ی كاره‌با به‌رده‌وامن".
گرنگه له ئێستادا به‌كارهێنانی كاره‌با به‌پێی خواستبێت
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌گه‌ر ئاستی خواست و به‌كارهێنان له‌گه‌ڵ ئێواراندا كه‌م ببێته‌وه ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێژه‌ی بڕانی كاره‌با زیاتر ده‌كات و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه چه‌ند گرنگه به‌كارهێنانی وزه‌ی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی ئاقڵانی بێت".
روسیا ئه‌مڕۆژه‌ی كرده یادێك بۆ تیرۆر
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌مڕۆ یادی هۆڵدۆمۆڕه، ئه‌و رۆژه‌ی برسێتی ملیۆنانی وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ی كوشت، به‌ڵام روسیا ئه‌مڕۆژه‌ی كرده یادێك بۆ تیرۆر، ده‌ستی داگیركارانه‌ی ئه‌وان به‌رپرسی یه‌كه‌م و كۆتایی ئه‌م بارودۆخه‌یه و ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌واوی نشتیمانهكهمان دوریانبخهینهوه".