خه‌ندان-
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه هه‌ر بستێك له‌خاكی توركیا ده‌پارێزێت، له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له وتارێكدا له میانی به‌شداریكردنی له مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربونی كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان له پارێزگای كۆنیای ناوه‌ڕاست، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی سێ سه‌ربازی توركیا كرد كه له ناوچه‌كانی مه‌تین، زاپ و ئاڤاشینی هه‌رێمی كوردستان و له‌میانه‌ی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-شمشێر كوژراون.
هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌مو بستێكی خاكی وڵاته‌كه‌مان پارێزراو و سه‌لامه‌ت ده‌كه‌ین
ئه‌ردۆگان وتیشی، "ئێمه بڕیارماندا له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژه تیرۆره‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات، هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌مو بستێكی خاكی وڵاته‌كه‌مان پارێزراو و سه‌لامه‌ت بكه‌ین".
ده‌وروبه‌ری توركیا پڕ بوه لهكهمتیار له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی لاوازبونی گه‌له‌كه‌مانن
باسی له‌وه‌شكرد، "ده‌وروبه‌ری توركیا پڕ بوه لهكهمتیار له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی لاوازبونی گه‌له‌كه‌مانن و ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌مان هێزی خۆی له‌ده‌ستبدات، بۆیه پێویسته هه‌موان به‌یه‌كڕیزی روبه‌ڕوی ئه‌م كهمتیارانه ببینه‌وه هیچ ئیمتیازێكیان پێنه‌درێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌وه‌یخسته‌ڕو، "یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری كۆنیا ده‌ستیپێده‌كات، كارگه‌ی كۆمپانیای سیستمی چه‌كی ئاسێلسانه، تێچوی كارگه‌كه 470 ملیۆن لیره‌ی توركی بوه، هه‌روه‌ها جۆره‌ها چه‌ك به‌رهه‌مده‌هێنێت و هه‌نارده‌ی هه‌مو ناوچه‌كانی جیهان ده‌كات".