خه‌ندان-
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه و شایه‌سته داراییه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، وته‌بێژی حكومه‌تیش زانیاری نوێ له‌باره‌ی ته‌وه‌ری دانوستان و گفتوگۆكان ده‌خاته‌ڕو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه له رۆژی 9ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022 بڕیاری له‌سه‌ر درا، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه و شایه‌سته داراییه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مه یه‌كه‌م شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه له دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدڕاڵی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌مه یه‌كه‌م شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه له دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی فیدڕاڵی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور دۆسیه‌ی مادده‌ی 140 و دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز و به‌شداری شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان له دامه‌زراوه فیدڕاڵییه‌كان و بابه‌تی ماف و شایسته ده‌ستورییه‌كانی پێشمه‌رگه و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك پڕۆژه یاساكانی (دادگای فیدڕاڵی، ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی و نه‌وت و گاز).
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، شانده‌كه له وه‌زیری دارایی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، وه‌زیری پلاندانان، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون و وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكدێت.
ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌شه‌وه، د. جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه، "به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریكرد، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت شانده‌كه ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك له ده‌ستوردا هاتوه، به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ نوسینه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی 2023 و له پلانیشماندایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر چه‌ندین پرس كۆ ببینه‌وه".
هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كان كراون بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین چ له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت یان میلاكات و ماده‌ی 140 و پێشمه‌رگه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كان كراون بۆئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكه‌ین چ له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت یان میلاكات و ماده‌ی 140 و پێشمه‌رگه، داتاكانیش ئاماده‌ن و پێشتریش ئه‌مانه له ڕێگه‌ی دیوانی چاودێریی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دراوه به دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هه‌مو ژماره‌كانیش یه‌كلا كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر دانیشتن و گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆ و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی عێراق ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایناوه دابنرێت".
ده‌بێت هه‌مو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بن كه بابه‌تی بودجه‌یه
سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا و رێكه‌وتنی پێشوه‌خته، د. جوتیار عادل ده‌ڵێت، "له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كردیان و له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر درا، ده‌بێت هه‌مو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بن كه بابه‌تی بودجه‌یه".
ئێستا بابه‌تی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رله‌وه‌ی یاسای بودجه بچێته په‌رله‌مان ئێمه شایسته و مافه‌كانمانی تێدا جێگیر بكه‌ین
له‌باره‌ی ڕێژه‌ی بودجه‌ی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ركراو، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرایكرد، "به‌پێی شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستان، 17%ـه، به‌ڵام به پێی دوایین سه‌رژمێری چاوه‌ڕوانكراوی وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق 14%ـیه، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ژمارانه كار بكه‌ین، ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه ده‌بێت مافی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه، ئێستا بابه‌تی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رله‌وه‌ی یاسای بودجه بچێته په‌رله‌مان ئێمه شایسته و مافه‌كانمانی تێدا جێگیر بكه‌ین وه‌كو بابه‌تی مادده‌ی 140 و بابه‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مانه بابه‌تی سه‌ره‌كین وه‌ك له ڕێككه‌وتنه‌كه هاتون، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه كه بێشك ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ری ده‌بێت".