خه‌ندان-
كۆمپانیای Focus2Move كه تایبه‌ته به دابینكردنی زانیاری تایبه‌ت سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبێل ڕایگه‌یاند، بازاڕی ئۆتۆمبێل له عێراق له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ساڵی 2022 زیادیكردوه، كۆمپانیای سوزوكیش له بازاڕی فرۆشتندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌راورد به كۆمپانیاكانی دیكه گه‌شه‌ی كردوه.
كۆمپانیاكه له دوایین ڕاپۆرتی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاندوه، فرۆشی ئۆتۆمبێلی عێراقی له مانگی (ئه‌یلول/9)دا له به‌رزترین ئاستی خۆیدا پاراستوه و فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته نۆ هه‌زار و 213 هه‌زار ئۆتۆمبێل، كۆتایی به نۆ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022 هێناوه به فرۆشتنی 73 هه‌زار و 220 هه‌زار ئۆتۆمبێل، كه به‌راورد به ساڵی ڕابردو 12.1% زیادیكردوه.
كیا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه به زۆرترین فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له عێراقدا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌پێی داتاكانی ئه‌و برانده، كیا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه به زۆرترین فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له عێراقدا، 21 هه‌زار و 774 هه‌زار ئۆتۆمبێلی فرۆشتوه، تۆیۆتا پله‌ی دوه‌می به‌ده‌ستهێناوه كه 18 هه‌زار و 870 هه‌زار ئۆتۆمبێلی فرۆشتوه".
له پله‌ی سێیه‌مدا هیۆندا هات كه پێنج هه‌زار و 761 هه‌زار ئۆتۆمبێلی فرۆشتوه
باسی له‌وه‌شكردوه، "له پله‌ی سێیه‌مدا هیۆندا هات كه پێنج هه‌زار و 761 هه‌زار ئۆتۆمبێلی فرۆشتوه كه به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ڕابردو 26.1% كه‌میكردوه، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵكشان ئۆتۆمبێلی سوزوكییه، كه گه‌شه‌ی فرۆشی به ڕێژه‌ی 13% به‌ده‌ستهێناوه، له پله‌ی نۆیه‌مدا پێشكه‌وتوه به فرۆشتنی هه‌زار و 278 ئۆتۆمبێل.