خه‌ندان-
ته‌یف سامی محه‌مه‌د وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، ڕێكاره‌كانی دابینكردنی دارایی موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی فه‌رمانبه‌رانی ته‌واوكراون و ده‌ست به‌خه‌رجكردنی ده‌كرێت.
ته‌یف سامی محه‌مه‌د له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به موچه‌ی ته‌واوكردوه، جگه له هه‌ندێك یه‌كه‌ی خه‌رجكردن بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی كه تا ئێستا نوسراوی داواكاری موچه‌یان نه‌ناردوه بۆ یه‌كه‌كانی خه‌رجكردنی وه‌زاره‌ت و به‌شه‌كان به‌مه‌به‌ستی وردبینیكردن له‌لایه‌ن به‌شی ژمێریاریه‌وه.
كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون، به خێرایی نوسراوی پێویست بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ره‌وانه بكه‌ن
وه‌زیری دارایی داوای له سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی خه‌رجی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كرد، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون، به خێرایی نوسراوی پێویست بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ره‌وانه بكه‌ن، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی دابینكردنی موچه‌كانیان بۆ ئه‌م مانگه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌هۆكاری ته‌واونه‌بونی لیستی موچه و رێكاره‌كان دواكه‌وتوه.