خه‌ندان-
كۆمپانیای نیشتمانی به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، بڕیاری ئۆپێك پڵه‌س بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق نابێت، پێشبینیشده‌كرێت له‌ساڵی داهاتودا نرخی نه‌وت له‌نێوان 85-95 دۆلار بێت.
سه‌عدون موحسن یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای و نوێنه‌ری عێراق له ئۆپێك ڕایگه‌یاندوه، "بڕیاری ئۆپێك پڵه‌س بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی دو ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا ڕۆڵی گرنگی هه‌بو له سه‌قامگیركردنی بازاڕه جیهانییه‌كان، كهمكردنهوهیش هه‌مو وڵاتانی له‌خۆگرتبو به ڕێژه‌ی جیاواز و به‌پێی بڕی به‌رهه‌مهێنانیان".
ئۆپێك پڵه‌س ڕۆژانه 43 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت
وتیشی، "ئۆپێك پڵه‌س ڕۆژانه 43 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت، عێراقیش 11%ی كۆی گشتی ئه‌و بڕه به‌رهه‌مده‌هێنێت، هه‌ربۆیه هه‌مان ڕێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان به دو ملیۆن به‌رمیل".
عێراق له‌ژێر ئه‌م بڕیاره‌ی ئۆپێك پڵه‌س هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌منه‌كردۆته‌وه
باسی له‌وه‌شكرد، "عێراق له‌ژێر ئه‌م بڕیاره‌ی ئۆپێك پڵه‌س هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌منه‌كردۆته‌وه، به‌ڵكو به‌رهه‌می ناوخۆی كه‌مكرده‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردن، سه‌رمایه‌گوزاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی ره‌چاوكرد، ئه‌مه‌ش ستراتیژێكی سه‌ركه‌وتو بو له به‌ده‌ستهێنانی داهاتی دارایی زیاتر".
گروپی ئۆپێك پڵه‌س هه‌ر دو مانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بازاڕی جیهانی له ڕوی دابینكردن و خواسته‌وه
باسی له‌وه‌شكرد، "گروپی ئۆپێك پڵه‌س هه‌ر دو مانگ جارێك كۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بازاڕی جیهانی له ڕوی دابینكردن و خواسته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ڵاوسانی توند هه‌یه به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی په‌تای كۆرۆنا و خاوبونه‌وه‌ی ئابوری جیهانی و شه‌ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا، كه بارگرانییهكانیان له‌سه‌ر سه‌قامگیری نرخه‌كان زیاد كردوه".
بڕیاره 3 بۆ 4ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2023 كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت بۆ به‌دواداچون سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستا بكه‌ن
سه‌عدون موحسن ده‌شڵێت، "بۆ هه‌ر بڕیارێكی داهاتو سه‌باره‌ت به هێشتنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنان وه‌ك خۆی یان زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی، ڕه‌چاوی دۆخی بازاڕ ده‌كرێت و ئامانجی دروستكردنی هاوسه‌نگییه، بڕیاریشه 3 بۆ 4ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2023 كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت بۆ به‌دواداچون سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستا بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به چاوه‌ڕوانییه‌كانی نرخی نه‌وت له ساڵی داهاتودا، سه‌عدون موحسن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تێكڕای نرخی ئه‌مساڵ گه‌یشتوه‌ته 97 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كه نرخێكی باشه، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت ساڵی داهاتو نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌نێوان 85-95 دۆلار بێت.