خه‌ندان-
سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و باجه‌ی كه له‌سه‌ر كارتی مۆبایل له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نایاساییه، چونكه دانانی باج به‌پێی یاسای بودجه دانراوه و به‌بڕیارێك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.
زه‌هرا بجاری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی 20% له‌سه‌ر كارتی مۆبایل له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نایاساییه، چونكه ئه‌م باجه به‌پێی یاسای بودجه دانراوه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی ده‌بێت به‌پێی یاسای بودجه و به یاسا بێت نه‌ك به بڕیارێك".
ده‌بو حكومه‌ت له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا ئه‌م باجه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه نه‌ك له مانگی داهاتوه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "ده‌بو حكومه‌ت له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا ئه‌م باجه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه نه‌ك له مانگی داهاتوه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه به‌شێك بێت له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م باجه له مانگی داهاتوه‌وه ناده‌ستوری و نایاساییه".
سێشه‌ممه‌ی رابردو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی 20% له‌سه‌ر كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت، ئه‌م بڕیاره له رۆژی 1ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، كۆمپانیاكانی بواری په‌یوه‌ندیكردن و ئینته‌رنێتیش، پابه‌ندبونی خۆیان به‌بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوپاتكرده‌وه.