خه‌ندان-
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، سه‌ره‌تای مانگی داهاتو پرۆژه‌یاسای تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و له‌ئێستاشدا كۆده‌نگی له‌باره‌وه هه‌یه و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه هه‌یه.
مه‌هدی ته‌قی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتو په‌رله‌مانی عێراق گفتوگۆ له‌باره‌ی یاسای تاوانه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌كات، كۆده‌نگییه‌كی په‌رله‌مانیش هه‌یه بۆ ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه به‌هۆی گرنگییه گه‌وره‌كه‌یه‌وه".
ئه‌م یاسایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تاوانه‌كانی بێزاركردنی ئه‌لیكترۆنی كه‌مده‌كاته‌وه
وتیشی، "ئه‌م یاسایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تاوانه‌كانی بێزاركردنی ئه‌لیكترۆنی كه‌مده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه، هه‌روه‌ها ئه‌م یاسایه‌ش ئامانجی سنورداركردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین نییه، به‌و پێیه‌ی ئه‌م بابه‌ته به ده‌ستوری عێراق پشتڕاستكراوه‌ته‌وه و ناتوانرێت هیچ شتێك یاسا ده‌ربكرێت كه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور بێت".
یاسای تاوانه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ڕوبه‌ڕوی دژایه‌تییه‌كی توندی ده‌زگاكانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بگۆڕێت بۆ ئامرازێكی یاسایی بۆ به‌ئامانجگرتنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ده‌مكوتكردن و تاوانباركردنی هاوڵاتیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و ره‌خنه‌كانیان له سۆشیال میدیا.