خه‌ندان-
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینی لهڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، "بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكن وه‌ك كارتێكی فشار بۆ دیاریكردنی ڕێڕه‌وێكی تایبه‌تی دانوستانه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند له ماوه‌یه‌كی نزیكدا".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت "به‌دوری نازانرێت محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌غدا و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بتوانن ئه‌و ناكۆكییه هه‌ڵپه‌سێردراوانه‌ی نێوان ناوه‌ند و ناوه‌نده‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ به‌غدای پایته‌خت، هه‌ربۆیه گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی بۆردومانكردنی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری عێراق ته‌نها فشاره بۆ دانانی ڕێگایه‌كی جیاواز بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا".
به لێدوانێكی گشتی جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی هه‌ڵوێسته‌كان و هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ئابوری و خزمه‌تگوزارییه‌كان كرده‌وه
باسی له‌وه‌شكردوه، سێشه‌ممه‌ی ڕابردو هه‌ردو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له به‌غدا ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی دۆخه‌كه، به لێدوانێكی گشتی جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كڕیزی هه‌ڵوێسته‌كان و هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ئابوری و خزمه‌تگوزارییه‌كان كرده‌وه، ئه‌مه جگه له پابه‌ندبونی حكومه‌تی فیدڕاڵی به ده‌ستوری عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌مو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكات".
هه‌ردولا تاوتوێی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه سنورییه‌كانی عێراقیان كردوه، كه تیایدا هاریكاری پشتڕاستكرایه‌وه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق
هه‌ر به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، "به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌ت، هه‌ردولا تاوتوێی دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه سنورییه‌كانی عێراقیان كردوه، كه تیایدا هاریكاری پشتڕاستكرایه‌وه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێشێلكارییه دوباره‌بوه‌كان، كاركردن بۆ ڕێگریكردن له به‌كارهێنانی زه‌وییه عێراقییه‌كان وه‌ك هه‌نگاوی په‌ڕینه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ له‌ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی كۆبونه‌وه‌كه بون".
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه، "پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر خواستی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌یه له هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، چونكه ئه‌و هێزانه به‌شداریان كردوه له كردنه‌وه‌ی گرێی سیاسی و كردنه‌وه‌ی رێگه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی سودانی، كه ره‌نگه ئه‌م تێڕوانینه‌ش پاڵنه‌رێك بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی داواكارییه‌كانی كورد، سه‌باره‌ت به نه‌وت و بودجه".
باس لهوهشكراوه، دوباره‌بونه‌وه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران و كاته سیاسییه گرینگه‌كانی وایكرد سیاسه‌تمه‌دارانی كورد لێكدانه‌وه جیاوازه‌كان بۆ ئامانجی شاراوه‌ی ئه‌و هێرشانه بكه‌ن".
حزبه كوردییه‌كانی ئێرانی دژبه‌ری تاران، كه له هه‌رێم بونیان هه‌یه به‌شداری چالاكی مه‌ترسیدار ناكه‌ن
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی كورده‌وه كه پێی باشبو ناوی ئاشكرا نه‌كرێت بڵاویكردوه‌ته‌وه، "حزبه كوردییه‌كانی ئێرانی دژبه‌ری تاران، كه له هه‌رێم بونیان هه‌یه به‌شداری چالاكی مه‌ترسیدار ناكه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌كێكیان نییه كه بتوانن بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له شارۆچكه‌یه‌كی بچوك، نه‌ك وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئێران بهكاریهێنن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه هێرشه موشه‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی چالاكییه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا یه‌ك ناگرنه‌وه، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن".
ژماره‌یه‌ك له‌و لایه‌نانه له ساڵی 2001ه‌وه ئاگربه‌ستیان له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران واژۆ كردوه
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكراشیكردوه، "ژماره‌یه‌ك له‌و لایه‌نانه له ساڵی 2001ه‌وه ئاگربه‌ستیان له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران واژۆ كردوه، له‌و كاته‌وه هیچ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامنه‌داوه و ژماره‌یه‌كیان درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانن، هه‌ڵوێستی خۆشیان له دوای لێكنزیكبونه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و پارتی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌كانی شه‌نگال ولهموسڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتوه".
هێزه كوردییه‌كان ده‌بینن كه بۆردومانه‌كان په‌یامێكی سیاسین بۆ هه‌رێمی كوردستان
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه "هێزه كوردییه‌كان ده‌بینن كه بۆردومانه‌كان په‌یامێكی سیاسین بۆ هه‌رێمی كوردستان كه به تایبه‌تی پێش ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا ده‌ستیانپێكردوه، سه‌رچاوه جیاجیاكانیش پشتڕاستیانكردۆته‌وه، له كاتی دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر به‌شداریكردن له حكومه‌ت، كۆتاییهێنان به قه‌یرانی ڕه‌وتی سه‌در و ڕێككه‌وتنێكی نوسراو و واژۆكراوی له‌خۆگرتبو بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان".
هه‌موان پێیان باشتربوه ده‌سته‌واژه‌ی (چه‌تری ده‌ستوری عێراق) وه‌ك كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌كاربهێندرێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، زانیارییه‌كان له سه‌رچاوه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیعه شیاع سودانی باسیان له شێوازی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر كردوه، هه‌موان پێیان باشتربوه ده‌سته‌واژه‌ی (چه‌تری ده‌ستوری عێراق) وه‌ك كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌كاربهێندرێت، سودانیش له لێدوانه فه‌رمییه‌كانیدا دوباره‌ی كردۆته‌وه كه ئه‌مه دۆسێیه‌كی ته‌كنیكییه، به‌ڵام ناكۆكی بواری نه‌وت و دارایی زۆر تێكه‌ڵ به ململانێی حزبی و خواستی لایه‌نه شیعه‌كانه بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌بێ چاره‌سه‌ر وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه".
دوای كۆبونه‌وه‌كه بڕیارێك درا حكومه‌تی به‌غدا دوباره هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوره‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا بڵاوه پێبكات
باسی له‌وه‌شكردوه، "دوای كۆبونه‌وه‌كه بڕیارێك درا حكومه‌تی به‌غدا دوباره هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوره‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا بڵاوه پێبكات، ئه‌مه‌ش له كاردانه‌وه‌ی دوباره بۆردومانه‌كانی هه‌ردو دراوسێی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی عێراقی و سه‌رچاوه كوردییه‌كان، پێده‌چێت جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه له داهاتویه‌كی نزیكدا قورس بێت".