ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی سودانی و پوتن بڵاوكرایه‌وه‌

07:15 - 24/11/2022

4947جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ دو قۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سودانی، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌لایه‌ن له‌ ڤلادمیر پوتنه‌وه‌ پێگه‌یشت، له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا، په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ڕێگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان تاوتوێكرد.

سودانی خواستی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا دوپاتكرده‌وه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، خواستی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕوسیا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا دوپاتكرده‌وه‌ و راشیگه‌یاند، "حكومه‌ت له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانیدا سیاسه‌تی كراوه‌یی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی په‌یڕه‌و ده‌كات".

پوتن جه‌ختی له‌سه‌ر په‌رۆشی ڕوسیا كرده‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ڕوسیا پیرۆزبایی له‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد به‌بۆنه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، هیوای خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه‌كانی ده‌ربڕی، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر په‌رۆشی ڕوسیا كرده‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و خواستی په‌ره‌پێدانی و ئاسۆی هاوكاری هاوبه‌ش.