ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین ژماره‌یه‌ك نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌ داده‌خات

06:59 - 24/11/2022

495جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ میانه‌ی به‌دواداچون و پشكنینه‌كان بۆسه‌ر نۆرینگه‌ و تا قیگه‌كانی سنوره‌كه‌یان، زیاتر له‌ پێنج نۆرینگه‌ی پزیشكی و ده‌رمانخانه‌ داخران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ئاگاداركرنه‌وه‌یان بۆكرا تا كه‌موكوڕتییه‌كانیان چاك بكه‌ن.

چه‌ند سه‌رپێچیه‌كی یاسایی به‌دیكران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "له‌چوارچێوه‌ی گه‌ڕان و پشكنینیی تیمی پشكنین و به‌دواداچونی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ناحكومی به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری سه‌ندیكاكان و داموده‌زگای ئه‌منی، چه‌ند سه‌رپێچیه‌كی یاسایی به‌دیكران كه‌ له‌ڕوی نه‌بونی مۆڵه‌ت، بونی ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچو و نه‌گونجانی شوێنی كاركردنی شایسته‌ به‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، له‌كۆتاییشدا بریاڕدرا به‌داخستنی چه‌ند شوێنیك به‌هه‌میشه‌یی و چه‌ند شوێنی دیكه‌ به‌شێوه‌ی كاتی تا ئه‌وكاته‌ی كه‌موكوریه‌كانیان چاك ده‌كه‌ن".

هه‌ریه‌كه‌ له‌ نۆرینگه‌ی (زانست، ڕاوێژ، سینا) به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی داخران

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "چه‌ند شوێنیك ئاگاركردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رچو بۆ چاككردنی كه‌موكوڕیه‌كان و به‌شێكی دیكه‌شیان داخرا كه‌ ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ نۆرینگه‌ی (زانست، ڕاوێژ، سینا) به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی داخران، هه‌ریه‌كه‌ له‌ كلینكی پزیشكی (د. عبداللـه‌ خدر) و تاقیگه‌ی (پسپۆڕان و نۆرینگه‌ی پسپۆران) به‌شێوه‌ی كاتی داخران تا كه‌موكوڕیه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن".

ده‌رمانخانه‌ی (ئه‌مازۆن)یش به‌شێوه‌ی كاتی داخرا

باسی له‌وه‌شكردوه‌، هه‌ریه‌ك له‌ ده‌رمانخانه‌ی (دارین، دۆست) و تاقیگه‌ی (هانا) و چاویلكه‌سازی (شیفا، چاویلكه‌سازی ره‌سوڵ) ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ كرا و ده‌رمانخانه‌ی (ئه‌مازۆن)یش به‌شێوه‌ی كاتی داخرا.