خه‌ندان-
لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبونه‌وه‌ی لوتكه له هاوینه‌هه‌واری دوكان راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، هاوڕابون له‌سه‌ر زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ فراوانكردن و به‌رده‌وامی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كخستنی هێز و تواناكان دور له تێڕوانینی حزبی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی واقیعی هه‌رێم و عێراق بونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر بانگهێشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له هاوینه‌هه‌واری دوكان له ماڵی مام، كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی دیالۆگی نیشتمانی به ئامانجی یه‌كڕیزی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له عێراق و هه‌رێم به‌ڕێوه‌چو، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ی هاوینه‌هه‌واری دوكان گفتوگۆكردن بو له‌سه‌ر دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته سیاسی، ئابوری و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه.
كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان كرده‌وه
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان كرده‌وه و به‌پێویست زانرا هه‌نگاوی كرداری خێرا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بنرێت، هه‌روه‌ك هاوڕابون له‌سه‌ر زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ فراوانكردن و به‌رده‌وامی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كخستنی هێز و تواناكان دور له تێڕوانینی حزبی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی واقیعی هه‌رێم و عێراق بونه‌ته‌وه، ئه‌م ئامانجه‌ش له‌پێناو زاڵبون به‌سه‌ر ته‌حه‌ددییه‌كاندا".
جه‌ختیانكرده‌وه له به‌رده‌وامی دیالۆگی لایه‌نه سیاسییه‌كان
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌ی هاوینه‌هه‌واری دوكان، كۆی لایه‌نه‌كان جه‌ختیانكرده‌وه له به‌رده‌وامی دیالۆگی لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئامانجی گه‌یشتن به پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردستانیی یه‌كڕیزی نیشتمانی.
ژیان و دۆخی خه‌ڵك گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌نگاوبنێن و هاوكاربن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌سه‌ر خراپی و ناله‌باری ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك كرد و رونكرایه‌وه، ژیان و دۆخی خه‌ڵك گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌نگاوبنێن و هاوكاربن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و باشتركردنی ژیانی هاوڵاتییان و هه‌رێمی كوردستان له‌روی ئابوری، سیاسی و ئه‌منییه‌وه، كار بكرێت بۆ دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا له هه‌رێم به به‌شداری هه‌مو لایه‌نه‌كان بۆ بڕیاردان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ته‌واوی كێشه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان هه‌یه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به فاكته‌ری پاراستنی یه‌كڕیزی، پارێزگاریكردن له ئه‌زمونی هه‌رێم، به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، به‌هێزكردن و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێم له قه‌ڵه‌مدرا".
بڕیاردرا ئه‌م كۆبونه‌وانه له‌پێناو ته‌بایی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزیی كوردستانی به‌رده‌وامی هه‌بێت
كۆبونه‌وه‌كه پێداگری له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی ئاسایش، سه‌روه‌ری یاسا و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تداری و به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی راسته‌قینه كرده‌وه، بڕیاریشدرا ئه‌م كۆبونه‌وانه له‌پێناو ته‌بایی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزیی كوردستانی به‌رده‌وامی هه‌بێت.