یه‌كێك له‌ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ ئوردن ئاشكراده‌كرێت

05:54 - 24/11/2022

2058جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

باقر كازم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ گرنگترین ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئوردن و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پادشای ئه‌و وڵاته‌ باسكردن بوه‌ له‌دۆسیه‌ی دزینی سه‌ده‌. 

باقر كازم له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سودانی له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵا بن حسێن پادشای ئوردن باسیان له‌ چۆنیه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ كردوه‌ كه‌ له‌ ماوه‌كانی پێشودا له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ قاچاخ بردراون و په‌یوه‌ندیان به‌ دزینی سه‌ده‌وه‌ هه‌یه‌.

ه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌ چۆنیه‌تی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵاتوانه‌ش كردوه‌ كه‌ له‌ ئوردنن بۆ عێراق

وتیشی، "سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌ چۆنیه‌تی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵاتوانه‌ش كردوه‌ كه‌ له‌ ئوردنن بۆ عێراق دوای ئه‌وه‌ی ناویان له‌ ورده‌كارییه‌كانی دزینی سه‌ده‌دا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، چاره‌سه‌ری دیپلۆماسیش باشترین ڕێگایه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارانی سه‌ره‌كی دزی سه‌ده‌، یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانی حكومه‌تی نوێش، ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانی ئه‌و دۆسێه‌یه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ بۆ ناوخۆی عێراق".

كۆنتڕۆڵكردنی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری پێشو كارێكی ئاسان نه‌بو

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، "كۆنتڕۆڵكردنی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری پێشو كارێكی ئاسان نه‌بو، پێویستی به‌ هه‌وڵی دو هێنده‌ زیاتره‌ به‌هۆی فێڵبازی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون و به‌رده‌وامیشن له‌كاره‌ گه‌نده‌ڵیه‌كانیان". 

رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردو به‌سه‌ردانێك محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته‌ ئوردن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆوه‌.

لە ماوەی (11) مانگدا واتە لە مانگی ئەیلولی 2021وە بۆ مانگی ئابی 2022 بە (247) چه‌کی بانکی لەدو لقی بانکی رافیدەین، بڕی سێ ترلیۆن و 701 ملیارو 380 ملیۆن و 882 هەزار دینار راكێشراوه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ش بردراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش به‌دزی سه‌ده‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسان و چاودێرانه‌وه‌ وه‌سفكرا.