زلێنسكی داوای چه‌كێكی مه‌ترسیدار له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

04:36 - 24/11/2022

10820جار خوێندراوەتەوە

ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سةرؤكي ئؤكرانيا

خه‌ندان-

به‌پێی زانیارییه‌كانی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆکرانیا، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سەرۆكی ئەو وڵاتە داوای چه‌كی كیمیایی له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردوه‌، لەبەرئەوەی ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ ئێستا له‌ بارودۆخێكی ناهه‌موار و ناجێگیردان.

ئاژانسی RIANovosti بڵاویكرده‌وه‌، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆکرانیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه‌ كه‌ پێویسته‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ چه‌كی كیمیایی پڕچه‌ك بكرێت.

زلێنسكی داوای چه‌كی كیمیایی له‌ ئه‌مریكییه‌كان كردوه‌
باسی له‌وه‌شكردوه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی نوسیگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا، زلێنسكی داوای چه‌كی كیمیایی له‌ ئه‌مریكییه‌كان كردوه‌ تا له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو دژ به‌ پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای روسیا له‌ هه‌رێمی دۆنباس به‌كاریبهێنێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ له‌ بارودۆخێكی ناهه‌موار و ناجێگیردان
RIANovosti ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ له‌ بارودۆخێكی ناهه‌موار و ناجێگیردان، بۆیه‌ پێشبینییه‌كان ته‌نها به‌ده‌وری هێرشكردنه‌ سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی كارۆناوه‌كی زاپۆریژا ناسوڕێنه‌وه‌ و چوه‌ڕوانی هێرشی دیكه‌ و به‌رفراوان دژ به‌ سوپای روسیا ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاندبو، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنن كه‌ ئۆكرانیا له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری وێستگه‌ی ئه‌تۆمی كارۆناوه‌كی زاپۆریژا چه‌كی كیمیایی و مه‌ترسیداری دژ به‌ هێزه‌كانیان به‌كارهێناوه‌ و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش به‌شێوه‌ی دۆسیه‌یه‌كی كراوه‌ ره‌وانه‌ی رێكخراوی نه‌هێشتنی به‌كارهێنانی چه‌كه‌ كیمیاییه‌كان ده‌كه‌ن.