خه‌ندان-
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو جارێكی دیكه له رێگه‌ی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراوه‌وه بنكه‌كانی "گروپه جوداخوازه‌كانی دژی ئێران" (هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) كراوه‌نه‌ته ئامانج، به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات، سوپای پاسداران شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانی سڤیل كردوه‌ته ئامانج ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵ برینداربون، هاوکات پێشمه‌رگه‌یه‌كیش شه‌هیدبوه.
پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "لە درێژەی وێرانکردنی بارەگا و ناوەندەکانی پیلانگێڕی، دامەزراندنی، ڕاهێنان و ڕێکخستنی تاقمە جوداخوازەکانی دژە ئێران لە ناوچەی باکوری عێراق، بەشێک لە بارەگاکانی مانەوەی ئه‌و چه‌كدارانه له شه‌وی رابردودا كرانه ئامانج".
هێرشه نوێكان له رێگه‌ی موشه‌ك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای هێزه جوداخوازه‌كان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هێرشه نوێكان له رێگه‌ی موشه‌ك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای هێزه جوداخوازه‌كان له ناوچه‌كانی زەرگوێز کۆیه و به‌هۆیه‌وه "زیانی زۆریان به‌ركه‌وت".
هێرشه‌كه‌ی ئێران له زڕگوێز زیانی نه‌بوه
سروه‌ی ناسری، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "هێرشه‌كه‌ی ئێران له زڕگوێز زیانی نه‌بوه، به‌ڵام له كۆیه پێشمه‌رگه‌یه‌كی هێزی دیموكرات شه‌هیدبوه و ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیش له كامپێكی نزیك به‌حركه برینداربون".
ئه‌و شوێنه‌ی كه له كۆیه كراوه‌ته ئامانج ژن و منداڵی تیادا بوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و شوێنه‌ی كه له كۆیه كراوه‌ته ئامانج ژن و منداڵی تیادا بوه كه كه‌سوكاری هێزه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی لێبوه، كه به‌هۆیه‌وه برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه و دواتریش ژن و منداڵه‌كان كامپه‌كه‌یان
زیاتر له دو رۆژه ئاگاداركراوین كه له‌وانه‌یه هێرشبكرێته سه‌رمان
سروه‌ی ناسری باسی له‌وه‌شكرد، "زیاتر له دو رۆژه ئاگاداركراوین كه له‌وانه‌یه هێرشبكرێته سه‌رمان، به‌دیاریكراوی چ كاتێك ئه‌وه‌مان نه‌ده‌زانی به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه‌مان كردبو كه هێرش ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت كه له دوێنێ به‌یانییه‌وه ده‌مانزانی كه هێرش ده‌كرێته سه‌رمان و ئاماده‌كاریشمان بۆ ئه‌وه كردبو".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "بۆردومانی ئێران به‌هۆی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه شه‌ونیه له شه‌قز، بۆكان، سنه و مه‌ریوان خۆپیشاندان نه‌كه‌ن، ته‌نها دوێنێ نزیكه‌ی 10 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا شه‌هیدبون، ئێران بیانوی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات چه‌ك ده‌ده‌ن ده‌ست هاوڵاتیان له‌نێو خۆی ئێران له‌كاتێكدا هه‌مو هێزه‌كان ئه‌وه‌یان ره‌تكردوه‌ته‌وه".
پێشمەرگەیەک بە ناوی بێهزاد ئیسکات شەهید بو
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لە هێرشەکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە موشەک و درۆن چەند بنکەیەکی حزبی دیموکرات لە نزیک کۆیە و جێژنێکان کراونەتە ئامانج، بە هۆی ئەو هێرشە موشەکییە نوێیەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزب بەداخەوە پێشمەرگەیەک بە ناوی بێهزاد ئیسکات شەهید بو.
ئه‌وه‌ی سێیه‌مین هێرشی سوپای پاسدارانه له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا
ئه‌وه‌ی سێیه‌مین هێرشی سوپای پاسدارانه له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له باشوری كوردستان، له هێرشه‌كانی 14ی ئه‌م مانگه‌شدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی زڕگوێز، كۆیه و برادۆست به‌هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبی دیموكرات شه‌هیدبون و هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.