خه‌ندان-
له‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022ی فه‌رمانبه‌ران كۆتایی دێت و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه موچه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابه‌شده‌كرێت، رۆژی دوشهممهش موچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ها رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ش موچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت و به‌وه‌ش كۆتایی به موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی موچه‌خۆران ده‌هێندرێت.
له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه ئاماده‌كاریه‌كان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه و به‌تایبه‌ت له رۆژی 27ی (تشرینی دوه‌م/11)ه‌وه ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات، داواش له گه‌نجینه‌كان كراوه لیستی موچه‌خۆران ئاماده بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژانی 2-4ی (كانونی یه‌كه‌م/12) ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/11)ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌كان به‌تایبه‌ت داهاتی نه‌وت ده‌كرێت.