وەزارەتی دارایی بڕیارێک لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەکات

09:00 - 15/11/2022

45494جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر فەرمانبەرێک لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکاندا بڕوانامەی بەرزتری بەدەستهێنابێت، دەرماڵەی بڕوانامەکەی بۆ خەرج دەکرێت بەبێ ئەوەی پلەی وەزیفی بگۆڕدرێت، تا ئەو کاتەی ئەنجومەنی وەزیران رێنمایی بۆ پلە بەرزکردنەوە بڵاودەکاتەوە.

بڕوانامەكانیان هەموار دەكرێتەوە و دەرماڵەی بڕوانامەیان بۆ خەرج دەكرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ 15ی تشرینی دوەم بە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری دەرچوە، باسی لەوەشکردوە، هەر فەرمانبەرێك لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییە بەركارەكان بڕوانامەی بەرزتر بەدەست بهێنێت، بڕوانامەكانیان هەموار دەكرێتەوە و دەرماڵەی بڕوانامەیان بۆ خەرج دەكرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر (پلە بەرزكردنەوە) دەدات
ئەوەش هاتوە، خەرجکردنی دەرماڵەی بڕوانامە بەبێ گۆڕینی ناونیشان و پلەی وەزیفی دەبێت، تا ئەوكاتەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر (پلە بەرزكردنەوە) دەدرێت.

نیشانەکردن

حکومەتی هەرێم