خهندان-
سهرۆك كۆماری عێراق و سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبونهوه و جهختیانكردهوه كه پێویستە گرفتەکان دور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن.
بهپێی راگهیهندراوێكی بارهگای بارزانی، ئهمڕۆ سێشەممە د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە سەلاحەددین سهردانی مەسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد، لە دیدارەکەدا "بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کرا و هەردولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی حکومەت دوپاتکردەوە".
جەخت لە ڕۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە
بهپێی راگهیهندراوی كۆبونهوهكه، "هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جەخت لە ڕۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە".
پێویستە گرفتەکان دور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن
هەروەها ئەوەش خرایەڕو، کە "پێویستە گرفتەکان دور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن".