خه‌ندان-
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان هه‌شت ملیار كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت، كۆی ژماره‌ی دانیشتوانیش تا سالچی 2100 ده‌گاته زیاتر له 19 ملیار كه‌س، له ساڵی داهاتوشدا هیندستان له‌ڕوی زۆری ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه پێش چین ده‌كه‌وێت.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، "هیندستان له ڕێگادایه بۆئه‌وه‌ی تا ساڵی 2023 پێش چین بكه‌وێت و وه‌ك پڕ دانیشتوترین وڵاتی جیهان دیاری بكرێت".
ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان له ساڵی 2030دا بۆ هه‌شت ملیار و 500 ملیۆن زیاد ده‌كات
دوایین پێشبینییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان له ساڵی 2030دا بۆ هه‌شت ملیار و 500 ملیۆن، له ساڵی 2050شدا بۆ نۆ ملیار و 700 ملیۆن كه‌س زیاد ده‌كات، له‌ساڵی 2080دا بگاته 10 ملیار و 400 ملیۆن و هه‌روه‌ها ساڵی 2100یش له‌م ئاسته‌دا بمێنێته‌وه.
ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان به خاوترین ڕێژه و هاوشێوه‌ی ساڵی 1950دا گه‌شه ده‌كات
توێژینه‌وه ساڵانه‌یه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كه هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی دانیشتوان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان به خاوترین ڕێژه و هاوشێوه‌ی ساڵی 1950دا گه‌شه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2020 بۆ كه‌متر له 1% دابه‌زیوه و ڕاپۆرته‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ڕێژه‌ی منداڵبون له ده‌یه‌كانی ڕابردودا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردوه بۆ زۆرێك له وڵاتان، دو له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی جیهان ئه‌مڕۆ له وڵاتێك یان ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین كه ڕێژه‌ی منداڵبون له ته‌مه‌نی ته‌مه‌نیدا كه‌متره له یه‌ك بۆ دو منداڵ له‌دایك بون بۆ هه‌ر ژنێك، كه نزیكه له‌و ئاسته‌ی كه پێویسته بۆ به‌ده‌ستهێنانی گه‌شه‌ی درێژخایه‌نی سفر به ڕێژه‌یه‌كی كه‌می مردن.
له 61 وڵات، پێشبینیده‌كرێت له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی داهاتودا ژماره‌ی دانیشتوان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1% كه‌م ببێته‌وه
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان باسی له‌وه‌شكردوه، له 61 وڵات یان ناوچه‌دا، پێشبینیده‌كرێت له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی داهاتودا ژماره‌ی دانیشتوان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 1% كه‌م ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی ئاستی نزمیی منداڵبون، ڕێژه‌ی به‌رزی كۆچكردن له هه‌ندێك حاڵه‌تدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌تای Covid-19 كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانی دانیشتوان هه‌بوه، شه‌پۆلی یه‌ك له دوای یه‌ك له په‌تاكه بوه‌ته هۆی دابه‌زینی كورتخایه‌نی ژماره‌ی دوگیانی و له‌دایكبون.
له ده‌وروبه‌ری ساڵی 2080و ژماره‌ی دانیشتوان نزیكه‌ی 10 ملیار و 400 ملیۆن كه‌س ده‌بێت
بڕیاره ساڵی داهاتو هیندستان ببێته پڕ دانیشتوترین وڵاتی جیهان و به ژماره‌ی دانیشتوانی یه‌ك ملیار و 400 ملیۆن كه‌س، چین تێده‌په‌ڕێت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت، "له ده‌وروبه‌ری ساڵی 2080و ژماره‌ی دانیشتوان نزیكه‌ی 10 ملیار و 400 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له دیمۆگرافیناسان پێیان وایه كه ئه‌وه ده‌توانێت زوتر له‌و به‌رواره ڕوبدات".
بڕیاره له ساڵی داهاتودا ژماره‌ی دانیشتوانی چین ده‌ست به دابه‌زینبكات
به‌خه‌مڵاندنی كه‌مترین ڕێژه‌ی منداڵبون له جیهاندا به‌جۆرێك 1.15 منداڵ بۆ هه‌ر ژنێك، چین ڕایگه‌یاندوه، "بڕیاره له ساڵی داهاتودا ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ست به دابه‌زینبكات، ئه‌مه‌ش زۆر زوتر له‌وه‌ی پێشتر بیری لێده‌كرایه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ساڵی 2016دا ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی یه‌ك منداڵ هێنان بو.
ئه‌م كه‌سانه منداڵیان كه‌متر بێت له دایك و باوكیان
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستان، نزیكه له دڵنیابون له‌وه‌ی كه پێش چین بكه‌وێت وه‌ك ئه‌و وڵاته‌ی كه زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌یه له جیهاندا، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی منداڵبون له جیهاندا له دابه‌زیندایه، ته‌نانه‌ت له زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانیان فراوانتر ده‌بێت، چونكه له‌گه‌ڵ فراوانبونی ژماره‌ی ئه‌ندامانی نه‌وه‌كانی پێش‌و، ئه‌و كه‌سانه زیاترن كه منداڵیان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م كه‌سانه منداڵیان كه‌متر بێت له دایك و باوكیان.
تا ساڵی 2050 ته‌مه‌نی چاوه‌ڕوانكراو له جیهاندا ده‌بێت له نزیكه‌ی 72.2 ساڵ
گه‌شه‌كردنه‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كانی پزیشكی و زانسته‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه منداڵانی زیاتر تا ته‌مه‌نی گه‌وره‌بون ده‌ژین، گه‌وره‌یی تا ته‌مه‌نی پیری، پێده‌چێت ئه‌م شێوازه به‌رده‌وام بێت، واته تا ساڵی 2050 ته‌مه‌نی چاوه‌ڕوانكراو له جیهاندا ده‌بێت له نزیكه‌ی 72.2 ساڵ.
ئه‌م شێوازه به‌و مانایه‌یه كه ڕێژه‌ی دانیشتوانی جیهان كه ته‌مه‌نیان له 65 ساڵدایه، واته زیاتر له 10%له‌مساڵدا، پێشبینیده‌كرێت له ساڵی 2050 بۆ 16% به‌رزبێته‌وه، دیسانه‌وه دابه‌شبونه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ئه‌وروپای ڕۆژئاوا نایه‌كسان ده‌بێت.