شه‌پۆلێكیی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

09:39 - 12/11/2022

46008جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ئەمڕۆ شەممە رایگه‌یاند، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ری بارانبارینی به‌خوڕ و دروستبونی لافاویش هه‌یه‌.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ تا رۆژی هه‌ینی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ناوچه‌كانمان ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر كاریگه‌ری بارسته‌ هه‌وایه‌كی شێدار كه‌ له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست و باكوری ده‌ریای سور سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ بونی بارسته‌ هه‌وایه‌كی سارد له‌چینه‌ به‌رزه‌كانی هه‌وادا".

دۆخێكی ناجێگیری كه‌شوهه‌وا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

راشیگه‌یاندوه‌، "دۆخێكی ناجێگیری كه‌شوهه‌وا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ له‌م مه‌ودایه‌دا به‌ شێوه‌ی ناوبه‌ناو  هه‌وره‌ تریشقه‌ چالاك ده‌بێت له‌گه‌ڵ تاوه‌ بارانی به‌خوڕ له‌كات و ناوچه‌ جیاجیاكاندا و بارینی ته‌رزه‌ش له‌هه‌ندێك شوێندا".

به‌گشتی ئه‌م شه‌پۆله‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌بێت

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "به‌گشتی ئه‌م شه‌پۆله‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌بێت، به‌ڵام رێژه‌ی بارانبارین له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌ك به‌دیاری نه‌كراوی جیاواز ده‌بێت، بڕی كه‌م تا ئاستی دروستبونی لافاویش ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه‌".

نیشانەکردن

كه‌شناسی‌