خه‌ندان-
توێژه‌رانی كۆمپانیای ئه‌مریكی "Tool Free Forwarding" مۆدێلێكی هاوشێوه‌كردنی كۆمپیوته‌ریان به ناوی "Mindy" په‌ره‌پێداوه بۆئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌ك بخه‌نه‌ڕو سه‌باره‌ت به شێوازی جه‌سته‌ی مرۆڤ تا ساڵی 3000 به‌هۆی پشت به‌ستنی به‌رده‌وامی مرۆڤ به ته‌كنه‌لۆژیا.
توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، "به‌كارهێنانی مۆبایله‌كانمان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌رۆژێكا ڕه‌نگه له داهاتودا كێشه‌یه‌كی پشتمان بۆ دروستبكات، هه‌روه‌ها ته‌ماشاكردنی شاشه‌ی مۆبایله‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڕه‌نگه ببێته هۆی چه‌مانه‌وه‌ی سه‌رمان، ده‌سته‌كانیشمان شێوه‌ی چنگ وه‌رده‌گرن له ئه‌نجامی به‌رده‌وام به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی مۆبایله زیره‌كه‌كان، ڕه‌نگه ملیشمان ئه‌ستورتر بێت، هه‌روه‌ها پێشه‌وه‌ی قۆڵه‌كانمان گۆشه‌ی 90 پله وه‌ربگرن".
مێشكمان بچوكتر ده‌بێت و كه‌للـه‌سه‌رمان ئه‌ستورتر ده‌بێت
توێژه‌رانی كۆمپانیای ئه‌مریكی "Tool Free Forwarding" پێشبینی ئه‌وه‌یانكردوه، "مێشكمان بچوكتر ده‌بێت و كه‌للـه‌سه‌رمان ئه‌ستورتر ده‌بێت و چاوه‌كانمان دو هێنده گه‌وره تر ده‌بن".
سه‌رچاوه زانستیه‌كان و ئه‌زمونی كه‌سیی توێژه‌رانمان به‌كارهێنا، پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیزاینه‌رێكی سێ ڕه‌هه‌ندیدا كاربكه‌ین
به پێی ڕاپۆرتی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، "سه‌رچاوه زانستیه‌كان و ئه‌زمونی كه‌سیی توێژه‌رانمان به‌كارهێنا، پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیزاینه‌رێكی سێ ڕه‌هه‌ندیدا كاربكه‌ین بۆ كێشانی شێوه‌ی مرۆڤی داهاتو له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی مۆبایله زیره‌كه‌كان و لاپتۆپه‌كان".
ڕاگرتنی ئامێره‌كانمان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی كشانی ده‌ماری پشت ئه‌ژنۆ
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "ڕاگرتنی ئامێره‌كانمان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی كشانی ده‌ماری پشت ئه‌ژنۆ، وه‌ك به‌ركه‌وته‌ی فشارێكی زۆر، هه‌روه‌ها گرژبونی ماسولكه‌كانی ملمان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبونی ئه‌ستورییه‌كه‌ی، ماسولكه‌كانی مل ده‌توانن توشی فشار و ماندوێتی ببن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئازاری به‌رده‌وام، له‌ئه‌نجامی به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر له‌سه‌ر مۆبایله‌كانمان، به‌سه‌ربردنی چه‌ند ڕۆژێك له كاركردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر".
پێشبینی گه‌شه‌كردنی پێڵوی چاوی زیاده‌ی كردوه كه چاوه‌كانمان له به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام به تیشكی ڕوناكی ده‌پارێزێت
كۆمپانیاكه، پێشبینی گه‌شه‌كردنی پێڵوی چاوی زیاده‌ی كردوه كه "چاوه‌كانمان له به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام به تیشكی ڕوناكی ده‌پارێزێت، یان گه‌شه‌كردنی عه‌ده‌سه‌ی چاو بۆئه‌وه‌ی بتوانێت تیشكی شین ڕه‌نگ بداته‌وه، تاوه‌كو جۆره‌كانی دیكه‌ی تیشكی ڕوناكی به‌ناودا تێپه‌ڕن".
توێژه‌ران مۆدێله‌كه‌یان دروستكردوه دوای ئه‌نجامدانی سێ هه‌زار چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان
پێشتر توێژه‌رانی دیكه مۆدێلی "ئیما"یان دروستكردوه، كه هاوشێوه‌كردنی ده‌ركه‌وتنی مرۆڤه‌كانه له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتن به بارودۆخی كاركردن، هه‌روه‌ها توێژه‌ران مۆدێله‌كه‌یان دروستكردوه دوای ئه‌نجامدانی سێ هه‌زار چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندان سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌تی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ست به كاره‌كانیانه‌وه.
ئیما هاوشێوه‌ی مۆدێله نوێیه‌كه ده‌ركه‌وت، پشتێكی هه‌میشه‌یی كێشراو و چاوی سوری وشك بو به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام به شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر، پێستی وشك بو به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ڕوناكی ده‌ستكرد، "توێژه‌ران هه‌وڵده‌ده‌ن ئاگادارمان بكه‌نه‌وه له كاریگه‌رییه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای ئێستا كه ژیانمان ئاسان ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ته‌ندروستی و له‌شجوانی جه‌سته‌مان قورس ده‌كه‌وێت".