خه‌ندان-
ڕافائیل پیمۆنیتس، جێگری سه‌رۆكی پارێزگای بولیه له ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند، كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی له باشوری پارێزگاكه پارچه‌ی هێلیكۆپته‌رێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه حه‌وت كه‌سی هه‌ڵگرتبو و سه‌رجه‌میان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی میدیاكانی ئیتاڵیا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێلیكۆپته‌رێكی ئاگوستا A109 كه سه‌ر به كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌ی ناوخۆییه له ڕاداره‌كانه‌وه دیارنه‌ما.
له‌ناو هێلكۆپته‌ره‌كه‌دا دو ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌وانی و پێنج سه‌رنشین هه‌بون
له‌ناو هێلكۆپته‌ره‌كه‌دا كه له دورگه‌كانی ترێمیتی له ده‌ریای ئادریاتیكه‌وه هه‌ڵفڕی، دو ئه‌ندامی تیمی فڕۆكه‌وانی و پێنج سه‌رنشین هه‌بون كه كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان له‌نێویاندا بو، چوار كه‌سیشیان كه‌س له یه‌ك خێزانن و خه‌ڵكی سلۆڤینیان.
پاشماوه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه له نزیك شارۆچكه‌ی ئه‌پریچینا له پارێزگای فۆگیا دۆزراوه‌ته‌وه، تا ئێستاش هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی نه‌زانراوه و تیمه‌كانی هێڵی ئاسمانی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.