خه‌ندان-
له نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، "پابه‌ندبونی خۆم بۆ درێژه‌دان به هاریكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و ئێوه دوپاتده‌كه‌مه‌وه، ئێوه‌ش ده‌توانن پشت به ئه‌و پشتگیرییه به‌رده‌وامه ببه‌ستن كه له‌لایه‌ن یۆنامی پێشكه‌ش ده‌كرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، د. له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید په‌یامێكی پیرۆزبایی له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار پێگه‌یشت كه له نامه‌كه‌دا متمانه‌ی خۆی دوپاتكردۆته‌وه‌و تیایدا هاتوه، "ئه‌زمونی ئێوه و سه‌ركردایه‌تی ڕۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌گێڕێت له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی فیدراڵی یه‌كگرتو به شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق بكات".
پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاریگه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ، توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه ڕه‌واكانی ده‌بێت
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاریگه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ، توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه ڕه‌واكانی ده‌بێت له ڕێگه‌ی چاكسازیی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها پێویستیش ده‌بێت بۆ بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ گه‌لی عێراق به تایبه‌ت بۆ ژنان و گه‌نجان".
عێراق وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هاوكاریی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا هه‌یه
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس باسی له‌وه‌شكردوه، "عێراق وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی دامه‌زرێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، هاوكاریی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا هه‌یه، جارێكی دیكه‌ش دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه و به‌ڵێنی تایبه‌تی خۆم دوپاتده‌كه‌مه‌وه بۆ به‌رده‌وامبون له هاوكارییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و به‌ڕێزتان".
ده‌توانن پشت به ئه‌و پشتگیرییه به‌رده‌وامه ببه‌ستن كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یۆنامی) پێشكه‌ش ده‌كرێت
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت، "ده‌توانن پشت به ئه‌و پشتگیرییه به‌رده‌وامه ببه‌ستن كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یۆنامی) پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌پێی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێی سپاردوه".