خه‌ندان-
ره‌نج پشده‌ری رۆژنامه‌نوسی نزیك له‌كۆچبه‌ران رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ناوچه‌ی ئیڤیا-كاریستۆسی سنوری یۆنان كه 68 كۆچبه‌ر و دو قاچاخچی هه‌ڵگرتبو، ته‌رمی 28 كۆچبه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه، 14 كه‌سیش به‌زیندویی رزگاركراون، گه‌ڕانیش به‌دوای كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه.
ره‌نج پشده‌ری له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هه‌واڵگری یۆنانی ئێواره‌ی دوێنێ كاپتنی یه‌خته‌كه و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كردوه كه له نێو ڕزگاربواندابون".
ژماره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ 28 كه‌س به‌رزبۆوه
راشیگه‌یاندوه، ژماره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ 28 كه‌س به‌رزبۆوه و 14 كه‌سیش به‌زیندویی رزگاركراون، دوای په‌یوه‌ندیكردنمان به‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌كاریستۆس پییان راگه‌یاندین كه ته‌واوی ته‌رمه‌كان پێكهاتون له‌ژن و منداڵ و هه‌رزه‌كار كه له ناو یه‌خته‌كه‌دا بون، دو كه‌سی ئه‌فغانستانیش له‌نێویاندا زیندوه كه كه‌شتیه‌كی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر رزگاری كردون، به‌هۆی خراپبونی سیه‌كانیان له‌نێو ئاودا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون بۆ چاره‌سه‌ر، تا ئێستاش 28 كه‌س بێسه‌روشوێنن".
له كۆی 68 كۆچبه‌ر 14 كۆچبه‌ر ڕزگاركراون، دوانیان به به‌تۆمه‌تی قاچاخچی جیاكراونه‌ته‌وه
ده‌شڵێت، "له كۆی 68 كۆچبه‌ر 14 كۆچبه‌ر ڕزگاركراون، دوانیان به به‌تۆمه‌تی قاچاخچی جیاكراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ردوكیان به‌تۆمه‌تی سه‌رپێچیكردنی ماده‌ی 187 و 277ی یاسای سزادانیان ڕه‌وانه‌ی دادگا كران ماده‌ی 88 بڕگه‌ی 1 ی یاسای 3386 / 2005 به‌تایبه‌تیان له‌سه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌تاوانكاری به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتییه‌وه".
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 1ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022 یه‌ختێك به زیاتر له 70 كۆچبه‌ره‌وه له كه‌ناراوه‌كانی ئێڤیای یونان ژێر ئاوكه‌وت، یه‌خته‌كه له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌زمیره‌وه به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتبو، كۆچبه‌رانی عێراق، ئه‌فغانستان، ئێران و میسریش له نێویه‌خته‌كه‌دا بون، هۆكاری ژێرئاوكه‌وتنیشی بۆ خراپی كه‌شوهه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه.