خه‌ندان-
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، "حه‌ز ناكه‌م مردن من له‌ئێوه جیابكاته‌وه و حه‌زه‌كه‌م پێش ئه‌وه، خۆم بڵێم خودا حافیز، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین و پارتی به‌رده‌وام بێت دیاره ئه‌وه‌تان پێخۆشه من سوپاستان ده‌كه‌م، له‌خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بم".
مه‌سعود بارزانی له‌وتارێكدا له‌كۆنگره‌ی 14ی حزبه‌كه‌ی و دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك سه‌رۆك رایگه‌یاند، "گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین ناو و ئه‌رك بۆ من، پێشمه‌رگایه‌تیه و من پێشمه‌رگه‌م، سه‌رۆك بیت یان به‌رپرس بیت ره‌نگه كه‌سانێك حه‌زبكه‌م وه‌ری بگرن، به‌ڵام من حه‌زم ده‌كرد جه‌وێكی وا له كوردستان و ناوچه‌هكه دروستبوبوایه له‌م كۆنگره‌یه‌دا داوای ئیجازه‌م له‌ئێوه كردبایه، چونكه هه‌مو ده‌ستپێكێك نیهایه‌تێكی هه‌یه، هه‌مو مرۆڤێك چه‌ند گه‌وره‌بێت له‌چ پله و پایه‌یه‌ك بێت هه‌ر به‌جێتان دێڵێت، منیش به‌شه‌رێكم وه‌ك هه‌ریه‌كێك له‌و به‌شارانه، بتانه‌وێت یان نا خودا ئیراده‌ی ته‌واو بو، من به‌جێتان ده‌هێڵم له‌به‌رئه‌وه شتێكی ئاساییه و به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت من ئه‌مانه‌ته‌كه له‌كۆنگره‌ی داهاتو ته‌سلیم بكه‌م، چونكه حه‌ز ناكه‌م مردن من له‌ئێوه جیابكاته‌وه و حه‌زه‌كه‌م پێش ئه‌وه بڵێم خودا حافیز، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وام بین و پارتی به‌رده‌وام بێت دیاره ئه‌وه‌تان پێخۆشه من سوپاستان ده‌كه‌م، له‌خزمه‌تی ئێوه‌دا ده‌بم".
هه‌ر ئینسانێك له‌ژیاندا هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆمان هه‌یه
وتیشی، "هه‌ر ئینسانێك له‌ژیاندا هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی خۆمان هه‌یه، جه‌نابی بارزانی پێش ئه‌وه‌ی وه‌فات بكات، وه‌سیه‌تی كرد بۆ من و كاك ئیدریس وتی، ئه‌بێت ئێوه یه‌ك گیان بن له‌دو قالبدا، ئه‌لحه‌مدولیلا وه‌سیه‌ته‌كه‌یمان به‌جێگه‌یاند، نه‌وه‌ك بڵێی یه‌كێك له‌دو قالبدا، هه‌مو وه‌ختێك من ئاماده‌بوم خۆم له‌جێی كاك ئیدرس دابنێم، به‌خوا قه‌ده‌ر به‌ده‌ست مرۆڤ نیه به‌ده‌ست خوایه، ئیختیار به‌ده‌ست من بوایه من خۆم له‌جیاتی كاك ئیدریس دا ئه‌نا و من برۆم و ئه‌و بمێنێت".
سه‌ره‌خۆشی له‌وانه ده‌كه‌م كه خۆیان ئاماده‌كردبو فاتیحه بۆ پارتی بخوێنن
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "پیرۆزبایی له‌ئێوه و هه‌مولایه‌نگران و هه‌مو دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م كه كۆنگره‌كه‌مان نه‌وعی ده‌بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا سه‌ره‌خۆشی له‌وانه ده‌كه‌م كه خۆیان ئاماده‌كردبو فاتیحه بۆ پارتی بخوێنن، بۆئه‌وه‌ی بتوانین و وه‌زعه‌كه رێكوپێكتر بێت و باشتر ئیش و كاره‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ین، پێشنیاز ده‌كه‌م نێچیری كوڕی كاك ئیدریس وه‌كو جێگری سه‌رۆكی پارتی په‌سه‌ند بكه‌ن".