پیاوێك پاش 38 ساڵ مانه‌وه‌ی له‌ زینداندا، بێتاوان ده‌رچو

05:28 - 30/10/2022

5597جار خوێندراوەتەوە

مۆوریس هه‌یستنگ

خه‌ندان-

 

مۆوریس هه‌یستنگ، ته‌مه‌ن 69 ساڵ له‌ساڵی 1988 به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێكی كوشتن، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ سزای زیندانی هەمیشەیی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌كی لێخۆشبون بیگرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ 2021 پاش ئه‌نجامدانی پشكنینی "ترشی بۆماوه‌یی" DNA، ده‌ركه‌وت كه‌سێكی دیكه‌ ئه‌و تاوانه‌ی ئەنجامداوە.

تۆڕی هه‌واڵی Sky News بڵاویكرده‌وه‌، مۆوریس هه‌یستنگ، له‌ساڵی 1988 به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی له‌ژنێك كردوه‌ كه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا بوه‌ و پاشانیش به‌جێیهێشتوه‌، پاشانیش دادگا سزای زیندانیكردنی هه‌میشه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌بێ هیچ یاسایه‌كی لێخۆشبونی گشتیش بیگرێته‌وه‌.

داواكاری پێداچونه‌وه‌ به‌ كه‌یسه‌كه‌یدا له‌ ساڵی 2000دا له‌لایه‌ن دادگاوه‌ ره‌تكرایه‌وه‌
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،  مۆوریس هه‌یستنگ هه‌میشه‌ له‌ رێگای پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ هه‌وڵیداوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌دۆسیه‌كه‌ی بكۆڵنه‌وه‌ و له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی پشكنینی ترشی بۆماوه‌یی DNA یه‌وه‌ له‌ ساڵی 2000دا ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌نحامبدرێت، به‌ڵام دادگا چه‌ندينجار ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكرده‌وه‌.
له‌ 2021 ده‌ركه‌وت، تاوانبارێكی دیكه‌ ده‌ستی هه‌بوه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و تاوانه‌ و له‌ 2020 له‌ نێو زینداندا مردوه‌
Sky News باسی لەوەشکردوە، له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2021دا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دادوه‌ر بڕیاری پێداچونه‌وه‌ی به‌ دۆسیه‌كه‌ی مۆوریس هه‌یستنگ ده‌ركرد، له‌ رێگه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی ترشی بۆماوه‌یی DNAیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ركه‌وت تاوانه‌كه‌ مۆوریس هه‌یستنگ ئه‌نجامی نه‌داوه‌، به‌ڵكو تاوانبارێكی دیكه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ساڵی 2020دا له‌ نێو زینداندا مردوه‌.
هه‌یستنگ له‌ ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا ئازادكرا
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، مۆوریس هه‌یستنگ كه‌س به‌ هۆكاری مانه‌وه‌ی له‌ زینداندا بۆ ئه‌و هه‌مو ماوه‌یه‌ تاوانبار ناكات و ده‌یه‌وێت ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماویه‌تی با ئازادانه‌ و خۆشبه‌ختییه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌رێت و ئێستاش ته‌مه‌نی 69 ساڵه‌.

نیشانەکردن

ئەمریکا