خه‌ندان-
پۆلیسی ئێندۆنیسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌واڵی بێسه‌روشوێنبونی ژنێكیان پاش چوار رۆژ پێگه‌یشت و له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و گه‌ڕان به‌شوێنیدا ده‌ركه‌وت كه له‌لایه‌ن مارێكی حه‌وت مه‌ترییه‌وه قوتدراوه و ماره‌كه‌ش له جۆری پاسۆن بوه و جه‌سته‌ی ژنه‌كه‌ش له نێو گه‌ده‌ی ماره‌كه‌دا تێك نه‌چوبو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ژه‌مێكی هه‌ڵگیراو له‌نێو گه‌ده‌یدا هێشتبویه‌وه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، پۆلیسی ئێندۆنیسیا ئه‌مڕۆ له رایگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ژنێكی ته‌مه‌ن 54 ساڵ له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوه‌وه هه‌واڵی بێسه‌روشوێنبون و دیارنه‌مانی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه درایه پۆلیسی ئێندۆنیسیا و ئه‌وانیش لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێكرد.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی مارێك له ناوچه‌كه‌دا بینرابو، گومانیان له‌وه هه‌بو كه ماره‌كه قوتی دابێت
باسی له‌وه‌شكردوه، تیمه‌كانی پۆلیس به‌هاوكاری هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن 54 ساڵه‌ی تێدا دیار نه‌مابو و ناوی جه‌هرا بوه، ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان كردوه له ئه‌نجامیشدا هه‌ستیان كردوه كه مارێكی گه‌وره له جۆری پایسۆنه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌دا بینراوه و گومانیان له‌وه هه‌بوه كه ماره‌كه قوتی دابێت.
ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ریانخست، ماره‌كه له جه‌هرا-وه ئاڵاوه و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی شكاندوه و قوتیداوه
پۆلیسی ئێندۆنیسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پاش ئه‌وه‌ی گومانه‌كان به‌ره‌و راستی ده‌چون، بڕیاریاندا ماره 7 مه‌تره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن و دڵنیابن له‌وه‌ی کە ئایا ئه‌و ژنه له‌لایه‌ن ئه‌و ماره‌وه خوراوه یاخود نا، پاشدەستگیرکردنی مارەکە و ئه‌نجامدانی پشكنینی ده‌ركه‌وتن ماره‌كه له‌رێگای چونی ئه‌و ژنه بۆ كار تێوه‌ی ئاڵاوه و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی شكاندوه و قوتیداوه.
جه‌سته‌ی ژنه‌كه هێشتا له نێو گەدەی ماره‌كه‌دا تێك نه‌چوبو
له باره‌ی روداوه‌كه‌شه‌وه، به‌رپرسی پۆلیسی ئێندۆنیسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له پشكنینه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و ماره ژنه‌كه‌ی قوتداوه، به‌ڵام جه‌سته‌ی ژنه‌كه هێشتا له نێو گەدەی ماره‌كه‌دا تێك نه‌چوبو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك ژه‌مێكی هه‌ڵگیراو له‌نێو گه‌ده‌یدا هێشتبویه‌وه، چونكه ماره پاسۆنه‌كان توانای هه‌ڵگرتنی به‌شێك له‌و خواردن و پاشماوه‌ی ئه‌و نێچیرانه‌یان هه‌یه كه قوتیان ده‌ده‌ن.