لە گەرمیان هاوڵاتییەک بەدەستڕێژی گولـلەی کەسانی نەناسراو دەکوژرێت

11:48 - 25/10/2022

3049جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمشەو لەنزیک قەڵای شێروانەی گەرمیان لەناو ئۆتۆمبێلێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە هاوڵاتییەک دەکرێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات، پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت، گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستیپێکردوە.

بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندارببو
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمشەو هاوڵاتییەک بەناوی (داود سلێمان حەیان) لەدایکبوی 1991 بەبرینداری هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندارببو.
بەڵام پێش گەیشتی بەسلێمانی گیانی لەدەستدا
ئەوەشی خستەڕو، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ هاوڕێیەکی لەنزیک قەڵای شێروانە بوە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوەو برینداربوە، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا بەڵام پێش گەشتی بەسلێمانی گیانی لەدەستدا.
 گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستیپێکردوە
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوەو گەڕان بەدوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستی پێکردوە.

نیشانەکردن

گەرمیان