خه‌ندان-
پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری بۆ هه‌ریه‌كه له ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی و هاوپه‌یمانی عه‌زمی خه‌میس خه‌نجه‌ر كردوه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له د. له‌تیف ره‌شید بكه‌ن له به‌رامبه‌ر د. به‌رهه‌م ساڵح، كه كاندیدی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئەوانیش رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له كاندیدبون ده‌كشێننه‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، پارتی دیموكراتی كوردستان پێشنیاری بۆ هه‌ریه‌كه له ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و هاوپه‌یمانی عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تی خه‌میس خه‌نجه‌ر كردوه بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له د. له‌تیف ره‌شید بكه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق و له به‌رامبه‌ردا رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له كاندیدبون ده‌كشێننه‌وه.
له‌تیف ره‌شید ده‌بێته كاندیدی هاوپه‌یمانێتییه سێقۆڵییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، نوری مالیكی و خه‌میس خه‌نجه‌ر
خه‌ندان زانیویه‌تی، "رێككه‌وتنه‌كه سێقۆڵییه و به‌شێك له هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا به‌شێك له هاوپەیمانی عه‌زم و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شدارن تیایدا، به‌وپێیه‌ش به فه‌رمی د. له‌تیف ره‌شید ده‌بێته كاندیدی هاوپه‌یمانێتییه سێقۆڵییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، نوری مالیكی و خه‌میس خه‌نجه‌ر لە بەرامبەر کاندیدە فەرمیەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان".
لەوەڵامی ئەو دەستپێشخەریەی پارتیدا، دەوڵەتی یاسا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، پێشوازیی لەو دەستپێشخەرییە دەکەن و له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌شدا هەوڵ بۆ سەرخستنی کاندیدە هاوبەشەکەیان دەدەن کە د. لەتیف رەشیدە.
پێشتر پارتی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در و سوننه‌كان هاوپه‌یمانی پێكهێنا
پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه له‌كاتێكدایه پێشتر پارتی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در و سوننه‌كان هاوپه‌یمانی پێكهێنا، به‌ڵام دوای دوجار هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵه‌كه‌یان شكستیهێنا و نه‌یانتوانی رێژه‌یی یاسایی په‌رله‌مانتاران ته‌واوبكه‌ن، هۆشیار زێباریش کە خاڵی مەسعود بارزانییە و کاندیدی فەرمی پارتی بو، لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە بە تۆمەتی گەندەڵی دورخرایەوە.
پارتی تاكتیكی ململانێكه‌ی گۆڕیوه و له پێناو وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له یه‌كێتی و خستنی كاندیدی فه‌رمی ئەو حزبە
گۆڕینی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له كاندیدبون له‌كاتێكدایه پێشتر پارتی به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه كاندیده‌كه‌ی ناگۆڕێت و پێداگیری له‌سه‌ر دەرچواندنی ده‌كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت پارتی تاكتیكی ململانێكه‌ی گۆڕیوه و له پێناو وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له یه‌كێتی و خستنی كاندیدی فه‌رمی ئەو حزبە كه د. به‌رهه‌م ساڵحه، ڕێگایەکی نوێی گرتوەتەوە بەر، به‌تایبه‌ت كه یەکێتی ماوه‌ی ساڵێكه به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به سه‌ختی شه‌ڕی بردنه‌وه‌ی ده‌كات و سەرخستنی کاندیدەکەی بە "شەڕی سەرخستنی ئیرادە" ناو دەبات.
پێداگرییەکانی مەسعود بارزانی پەیوەندی بەوەوە هەیە کە مەترسی هەیە ناوبانگی "سەرۆکە گەنجەکە" وەک ئەستێرەیەک بەسەر ناوبانگی ئەودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بدرەوشێتەوە
ئه‌مڕۆش رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، پێداگرییەکانی مەسعود بارزانی بۆ گۆڕینی دکتۆر بەرهەم ساڵح پەیوەندی بەوەوە هەیە کە مەترسی هەیە ناوبانگی "سەرۆکە گەنجەکە" وەک ئەستێرەیەک بەسەر ناوبانگی ئەودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان بدرەوشێتەوە، کە مەبەست لە "سەرۆکە گەنجەکە" سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییە.