خه‌ندان-
تیمی پارێزه‌رانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، دادگای سلێمانی له‌سه‌ر داواكه‌ی لاهور جه‌نگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی داخست.
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا تیمی پارێزه‌رانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كە میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردوەتەوە رایگه‌یاندوه، "له رۆژی 9ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 دادگای به‌رایی سلێمانی بڕیاریدا به ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی (لاهور جه‌نگی بورهان) پاش ئه‌وه‌ی بریكاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له داوا یاساییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، ته‌واوی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه دراون یاسایین و به پێی په‌یڕه‌وی یه‌كێتی ئه‌نجامدراون، ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی بۆ دادگا خسته‌ڕو".
بریكاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی داوایكرد داواكه‌ی ره‌تبكرێته‌وه
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "بریكاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی داوایكرد داواكه‌ی ره‌تبكرێته‌وه چونكه به پێی یاسای ئه‌حزاب ده‌بێت له ماوه‌ی 60 رۆژدا داوا تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام داواكار دوای تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌كی زۆر داوای تۆمار كردوه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "دادگا بڕیاریدا به ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای لاهور جه‌نگی بورهان و داخستنی دۆسیه‌كه به یه‌كجاری له به‌رژه‌وه‌ندی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی".
