فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی روسیا له‌ لایه‌ن سوپای ئۆكرانیاوه‌ كوژرا

06:37 - 07/10/2022

5695جار خوێندراوەتەوە

عه‌قید ئه‌ڵێكسانده‌ر چه‌یكۆ، به‌رپرسی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا

خه‌ندان-

كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزه‌كانی روسیا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا كه‌وتونه‌ته‌ بۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا عه‌قید ئه‌ڵێكسانده‌ر چه‌یكۆ و به‌شێك له‌ سه‌ربازانی یاوه‌ری كوژراون.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێكی پێچه‌وانه‌، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ سه‌ربازانی تایبه‌ت به‌ فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای روسیا بكوژن.

عه‌قید ئه‌ڵێكسانده‌ر چه‌یكۆ له‌ بۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیادا كوژرا
باسی له‌وه‌شكردوه‌، عه‌قید ئه‌ڵێكسانده‌ر چه‌یكۆ، به‌رپرسی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئۆكرانیا پاش ئه‌وه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی هێڵه‌كانی پێشه‌یه‌وه‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سوپای ئۆكرانیا كه‌وتونه‌ته‌ كه‌مینێكی سه‌ربازی سواپای مۆسكۆوه‌ خۆی و به‌شێك له‌ سه‌ربازه‌كانی كوژراون.
ئه‌و هێزه‌ی كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ كه‌مینی هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه‌ به‌ یه‌كێك له‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی روسیا داده‌نرێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ له‌لایه‌ن روسیاوه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌ ئه‌ركیان گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌ كۆتڕۆڵكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی سوپای ئۆكرانیایه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی روسیا هه‌ژمار ده‌كرێن.
فه‌رمانده‌یه‌كی نوێ له‌لایه‌ن روسیاوه‌ دیاریكراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ به‌ شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای زانیاری وڵاته‌كه‌یان بێت ئه‌و فه‌رمانه‌ده‌یه‌ له‌لایه‌ن لیوا روكن، ره‌ستم موردۆڤ، ئه‌فسه‌ر پله‌ باڵای روسیا جێگه‌ی گیراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ روبه‌ڕوی سزای نێوده‌وڵه‌تی و تاكه‌كه‌سی بوه‌ته‌وه‌.