وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا نوێترین راپۆرتی له‌ باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیاوه‌ بڵاوكرده‌وه‌

05:08 - 07/10/2022

6617جار خوێندراوەتەوە

ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا

خه‌ندان-

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا سه‌دان سه‌ربازی هێزه‌كانی ئۆكرانیان كوشتوه‌ و له‌ ده‌ستپێكی ئۆپراسۆنه‌ تایبه‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ تا ئێستاش، 158 هێڵیكۆپته‌ر و دو هه‌زار و 164 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و پێنج هه‌زار و 448 تانك و زرێپۆیش تێكشكێنراون.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، لىماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا توانیویانه‌ سه‌ربایز سه‌ر به‌  سوپای ئۆكرانیانیان كوشتوه‌ و 100 سه‌ربازی سه‌ر به‌ كه‌كتیبه‌ بیانییه‌كانی كوشتوه‌ كه‌ له‌ ریزه‌كانی سوپای ئۆكرانیا ده‌جه‌نگن.

دو كۆگای هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیدا كرانه‌ ئامانج
باسی له‌وه‌شكردوه‌، "یه‌كیه‌كی تایبه‌ت به‌ چاككردنه‌وه‌ی موشه‌ك (هاژه‌ك)، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و تۆپهاویژه‌كانی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئۆكرانیا ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌ و دو كۆگای هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش له‌ چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیدا كراونه‌ته‌ ئامانج".
سیستمی به‌رگری روسیا توانیویه‌تی به‌رپه‌رچی 21 موشه‌كی HIMARS  ببێته‌وه‌
له‌ راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌گری روسیاشدا هاتوه‌، توانراوه‌ له‌ رێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ به‌رپه‌رچی 21 موشه‌كی HIMARS  ببنه‌وه‌ و چوار موشه‌كی HARM سیش خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌.
158 هێڵیكۆپته‌ر و دو هه‌زار و 164 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی سوپای ئۆكرانیاش خراونه‌ته‌خواره‌وه‌

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له‌ ده‌ستپێكی ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ ئۆكرانیا توانیویانه‌ 315 فڕۆكه‌ی جه‌نگی، 158 هێڵیكۆپته‌ر و دو هه‌زار و 164 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

 پێنج هه‌زار و 448 تانك و زرێپۆش تێكشكێنراون

هه‌روه‌ها، زیاتر له‌ 379 موشه‌ك (هاژه‌ك)ی دژ ئاسمانی و پێنج هه‌زار و 448 تانك و زرێپۆش تێكشكێنراون، 862 تۆپهاوێژ و هاوه‌ن و سێ هه‌زار و 453 موشه‌كهاوێژ و شه‌ش هه‌زار و 360 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیش ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌.