له‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژێك پشو راگه‌یه‌ندرا

04:32 - 07/10/2022

9736جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وەزارەتی پەروەردە رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه‌ بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حكومی و ناحکومی پشوە. 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "سبەی شەممە 8ی10ی 2022، بەبۆنەی یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلام  محەممەد (درودی خوای لەسەر بێت)، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حكومی و ناحکومی پشوە". 

سبه‌ی شه‌ممه‌ یادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام دەکرێتەوە 
سبه‌ی شه‌ممه‌ لە هەرێمی کوردستان یادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکرێتەوە و چەندین بۆنە و مەراسیمی ئاینی بەڕێوەدەچێت.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) رایگه‌یاند، بە تێرامان و سود وەرگرتن لە ژیان و ئه‌زمون‌و مێژوی پڕ حیکمەتی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، گرنگە لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ‌ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌‌ و وه‌ك ئه‌ركێكی ئیسلامی و ئینسانی‌ هەوڵی جێبه‌جێكردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر، ده‌شڵێت، پێویسته‌ "بنەمای چاکسازی و دیالۆک و دادپەروەری و ئاشتی پێکەوەژیان و گیانی برایەتی و تەبایی زیاتر پەرەپێبدەین".