خەندان-
حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزوتنەوەی ئیرادە رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنەکانی دیکەی عێراق بۆ کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، چاوەڕێی دوابڕیاری کوردن بۆ دیاریکردنی یەک کاندیدی هاوبەش، بەپێچەوانەوە تا هەتاهەتایە چاوەڕێ نابن و ئەگەر کورد لەناو خۆیدا نەگاتە رێککەوتن، لەرێگەی دەنگدانەوە ئەو پرسە یەکلایی دەکەنەوە.
بۆ هەتاهەتایە چاوەڕێی کورد نابین
حەنان فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی بزوتنەوەی ئیرادە لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا هەمو لایەنەکانی عێراق چاوەڕێی دوابڕیاری کوردن بۆ دیاریکردنی یەک کاندیدی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ئەو کاتەش بۆ
هەتاهەتایە کراوە نیە.
رێککەوتن نەکرێت، لەکۆبونەوەی پەرلەماندا کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی دەکرێتەوە
ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەگەر لایەنە کوردستانییەکان لەناو خۆیاندا نەگەن بە رێککەوتن، هەموان بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێن کە لەکۆبونەوەی پەرلەماندا کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکرێتەوە، بەپێچەوانەوە ماوەیەکی دورودرێژی دیکە چاوەڕێ نابن بەبێ حکومەت.
سەرۆك كۆمار پشكی كوردە و لەنێو كوردیشدا بەركەوتەی یەكێتییە
27ی ئەیلولی ئەمساڵیش سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
رایگەیاند، حزبەکەیان واژۆی لەسەر کارنامەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کردوە و باوەڕی وایە دەبێت کۆبونەوەکانی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێبکاتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە "سەرۆك كۆمار پشكی كوردە و لەنێو كوردیشدا بەركەوتەی یەكێتییە، بۆیە ئێمەش پابەندین بە كاندیدی خۆمانەوە".