به‌هۆی كێشه‌ی پاره‌وه‌، تۆمه‌تبارێك له‌ڕێگه‌ی بۆمبه‌وه‌ ماڵی هاوڵاتیه‌ك ده‌كاته‌ ئامانج

10:32 - 06/10/2022

2917جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای زیقاڕ رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ به‌هۆی دروستبونی كێشه‌ی دارایی له‌نێوان دو كه‌سدا، تۆمه‌تبارێك بۆمبێكی به‌ماڵی هاوڵاتیه‌كدا ته‌قاندوه‌ته‌وه‌ و له‌ئه‌نجامیشدا خاوه‌نی ماڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
 
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مشه‌و بۆمبێكی چێندراو له‌ به‌رده‌م ماڵی هاوڵاتیه‌ك له‌ناحیه‌ی ئوری رۆژهه‌ڵاتی شاری ناسڕیه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌، له‌ئه‌نجامدا ئه‌و هاوڵاتیه‌ به‌رله‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌، ده‌ستبه‌جێ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا كه‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌یه‌ پێشتر كێشه‌ی پاره‌ له‌نێوانیاندا هه‌بوه‌ 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا كه‌ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌یه‌ و بۆمبه‌كه‌ی داناوه‌، پێشتر كێشه‌ی پاره‌ له‌نێوانیاندا هه‌بوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ قوربانیه‌كه‌ كردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌، ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیه‌ش بۆ پزیشكی دادی زیقاڕ گواستراوه‌ته‌وه‌، به‌دواداچون و گه‌ڕانیش به‌دوای تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌

نیشانەکردن

كوشتن