خەندان-
دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی بەرپرسێکی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ماڵپەڕی خەندان، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دا لەسەر ڕائید بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەر لەبەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی ڕەخنەگرتنی لە حکومەتی هەرێم لە بەرامبەر زیادکردنی باج و نەبونی خزمەتگوزاری.
وەزیری ناوخۆ ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕائید بەهمەن عەبدوڵا پێکهێناوە
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کە رۆژی 19ی ئەیلول دەرچوە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی لەسەرە، بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕائید بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەر لەبەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی.
زانیاری نادروستی بڵاوکردوەتەوە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە نوسراوەکەدا هاتوە، بەگوێرەی ماددەی پێنج لە دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە 17ی ساڵی 2008 بڕیاری پێکهێنانی ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە دراوە لەسەر ئەو بەرپرسەی هاتوچۆی سلێمانی "لەسەر ئەو وتارەی کە لە سایتی خەندان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا زانیاری نادروستی بڵاوکردوەتەوە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
پێشنیاز ئه‌كه‌م با فه‌رمانگه‌كان ماوه‌یه‌ك بوه‌ستن له‌وه‌رگرتنی پاره بزانین چی ده‌بێت
ڕائید بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەر لەبەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەو نوسینەیدا کە لە ماڵپەڕی خەندان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، "پێشنیاز ئه‌كه‌م با فه‌رمانگه‌كان ماوه‌یه‌ك بوه‌ستن له‌وه‌رگرتنی پاره بزانین چی ده‌بێت، یان لانی كه‌م با پاره‌كه له‌وه زیاتر نه‌بێت كه دیار نه‌ماوه، ھه‌تا ئه‌وه‌ی دیكه ئه‌دۆزینه‌وه پاره له‌كه‌س وه‌رنه‌گرین ھیچ نه‌بێت لای خه‌ڵك بێت باشتره".
دەقی نوسراوەکەی وەزیری ناوخۆ:
