خه‌ندان-
عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی رایگه‌یاند، باشتربو ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان درێژنه‌كرێته‌وه و پێش ساڵێك له كۆتاییهاتنی ماوه‌كه‌ی بیر له‌وه‌بكرایه‌وه كه كۆسپه‌كان چیه و چاره‌سه‌ربكرایه، ده‌شڵێت، "ئه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆی نه‌كرا و به كه‌سیش ناكرێت، نه‌یتوانی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه له عێراقدا هه‌یه، مام هه‌وڵیده‌دا باكوری كوردستان و حكومه‌تی توركیا بگه‌نه ئاشتی، هه‌ندێكجار له هه‌ندێك هه‌نگاودا سه‌ركه‌وتو ده‌بو، به‌ڵام نه‌یتوانی کەلتور یاخود رۆشنبیری تورك بگۆڕێت كه قبوڵی میلله‌تی كورد ناكه‌ن".
عه‌دنان موفتی كه هاوكات سه‌رۆكی خولی دوه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بو، له‌میانی به‌رنامه‌ی دیداری خه‌ندان، كه رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ئاماده‌و پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، "باشتربو ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان درێژنه‌كرێته‌وه و پێش ساڵێك له كۆتاییهاتنی ماوه‌كه‌ی بیر له‌وه‌بكرایه‌وه كه كۆسپه‌كان چیه و چاره‌سه‌ربكرایه، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان له دو حاڵه‌تدا ده‌كرێت په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی درێژبكاته‌وه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر بودجه له ئارادا بێت بۆ مناقه‌شه‌كردن، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان له كۆتایی ته‌مه‌نیشیدا بێت ده‌بێت په‌رله‌مان به‌رده‌وام بێت له‌كاره‌كانی، ئه‌وه‌ی تریشیان ئه‌گه‌ر زروفێكی ناله‌بار هاته پێشه‌وه و نه‌یتوانی هه‌ڵبژاردن بكات ئه‌وا ده‌كرێت ته‌مه‌نی خۆی درێژبكاته‌وه، له هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه‌شدا پێویستی به زۆرینه‌یه‌ك و بڕِیارێكی په‌رله‌مان هه‌یه".
ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه من له په‌رله‌مان بوم له ساڵی 2009 ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژكرایه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له رابردودا چه‌ندینجار ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژكراوه‌ته‌وه، "ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه من له په‌رله‌مان بوم له ساڵی 2009 ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژكرایه‌وه به‌ڵام ئه‌وكاته بودجه له ئارادا بو، هۆكاری تریش هه‌بو، به‌ڵام مناقه‌شه‌كردنی بودجه ته‌وانه‌كرابو، پێشتریش له‌به‌ر شه‌ڕی ناوخۆ ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژكراوه‌ته‌وه".
ئێستا هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه خیلافی سیاسی هەیە
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئێستا هیچ هۆكارێك نیه و ساڵانێكه هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی بودجه‌ی نیه و هیچ دۆخێكیش له ئارادا نیه، عه‌دنان موفتی وتی، "ئێستا هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه كه خیلافی سیاسی هەیە له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و یاسای هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه خیلافه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرا ئێستا هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ناكرێت و مانگێكی ماوه واده‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی نه‌بێت ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كان رێككه‌وتنیان هه‌بێت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌توانن درێژی بكه‌نه‌وه، چونكه درێژكردنه‌وه‌كه وه‌كو عورفێكی لێهاتوه و له پێشتردا بوه".
پێویسته هێزه سیاسیه‌كان رێكبكه‌ون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، نه‌ك به ته‌نها ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژبكه‌نه‌وه
عه‌دنان موفتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پێویسته هێزه سیاسیه‌كان رێكبكه‌ون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، نه‌ك به ته‌نها ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژبكه‌نه‌وه و هێشتاش كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كردبێت، به‌ڵكو رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن ئه‌و كێشانه‌ی كۆسپبون له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان زۆرنه‌بێت".
درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان خراپه به‌ڵام له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه كه بۆشایی هه‌بێت و په‌رله‌مان نه‌بێت
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان خراپ نیه؟، سه‌رۆكی خولی دوه‌می په‌رله‌مان وتی، "خراپه به‌ڵام له‌وه خراپتر ئه‌وه‌یه كه بۆشایی هه‌بێت و په‌رله‌مان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی یاسادان و جێبه‌جێكردن كۆتایی هاتبێت و درێژنه‌كرابێته‌وه ئه‌وا ناتوانن كاربكه‌ن، ئه‌وه خراپتره له‌وه‌ی كه ته‌مه‌نیان درێژنه‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا بكرایه باشتربو، سه‌یری عێراق بكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ناكۆكییه‌كانی زۆریان هه‌یه به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا كراوه، راسته ئه‌مجاره ساڵێكه حكومه‌ت ته‌شكیل نه‌بوه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت خه‌ڵك باوه‌ڕی زیاتر ده‌بێت به دیموكراسی".
په‌رله‌مانی عێراق سه‌ره‌ڕای هه‌مو كه‌موكوڕیه‌كانی و ئه‌و ره‌خنانه‌ی لێیده‌گیرێت به‌ڵام له‌ناوچه عه‌ره‌بیه‌كان له پێش زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بیه
رونیشیكرده‌وه، "په‌رله‌مانی عێراق سه‌ره‌ڕای هه‌مو كه‌موكوڕیه‌كانی و ئه‌و ره‌خنانه‌ی لێیده‌گیرێت به‌ڵام له‌ناوچه عه‌ره‌بیه‌كان له پێش زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی عه‌ره‌بیه له به‌رده‌وامبون و ئیلتیزامكردن له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیدا".
مام جه‌لال له كوردستان هه‌وڵیده‌دا باكوری كوردستان و حكومه‌تی توركیا بگه‌نه ئاشتی
له‌باره‌ی كاریگه‌ری مام جه‌لال له عێراقدا، عه‌دنان موفتی وتی، "ئه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆی نه‌كرا و به كه‌سیش ناكرێت له‌و دۆخه‌دا، مام جه‌لال نه‌یتوانی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه هه‌یه و ره‌گی داكوتاوه ساڵه‌ها ساڵه، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه جیاوازه و روئیایان جیاوازه بۆ عێراق، هه‌ندێكجار كۆی ده‌كردنه‌وه وه‌ك ئه‌مریكا و ئێران، توركیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی تر، جگه له‌وه‌ش ئێمه به‌شێكین له كوردستان هه‌وڵیده‌دا باكوری كوردستان و حكومه‌تی توركیا بگه‌نه ئاشتی، هه‌ندێكجار له هه‌ندێك هه‌نگاودا سه‌ركه‌وتو ده‌بو، به‌ڵام نه‌یتوانی کەلتور یاخود رۆشنبیری تورك بگۆڕێت كه ده‌یان ساڵه قبوڵی میلله‌تی كورد ناكه‌ن".
مام جه‌لال هه‌مو جارێك باسی ده‌كرد و ده‌یوت ئه‌گه‌ر باكوری كوردستان نه‌گاته ئاشتی ئه‌وا چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت
عه‌دنان موفتی وتیشی، "مام جه‌لال هه‌مو جارێك باسی ده‌كرد و ده‌یوت ئه‌گه‌ر باكوری كوردستان نه‌گاته ئاشتی ئه‌وا چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت، ده‌یوت ده‌بێت هه‌مو هه‌وڵمان بۆ پشتگیری خه‌ڵكی خۆمان بێت له باكور به‌شێوه‌یه‌ك بگه‌نه ئاشتی، به‌ڵام ده‌یوت كێشه‌كه یه‌ك لایه‌ن نیه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه ئه‌سته‌مه وابكرێت ره‌ئیان به‌رامبه‌ر به كورد بگۆڕدرێت".
ئێمه له باشوری كوردستان كه‌موكوڕییه‌كی زۆرمان هه‌یه، كێشه‌مان له ئیداره‌دان و ناعه‌داله‌تی و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه
ئه‌وه‌شی وت، "ئێمه له باشوری كوردستان كه‌موكوڕییه‌كی زۆرمان هه‌یه، كێشه‌مان له ئیداره‌دان و ناعه‌داله‌تی و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، ئه‌وانه هه‌مویان كۆسپن و ئێمه‌یان زه‌عیف كردوه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ده‌ورێكی به‌هێزمان هه‌یه، ئێمه كیانێكی ده‌ستورین و له ده‌ستوری عێراقدا هاتوه و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق باشه ده‌بێت باشتری بكه‌ین، حه‌قیقه‌تێك هه‌یه كه نه ئێمه ده‌توانین بیگۆڕین نه خه‌ڵكی تریش ده‌توانێت داوامان لێبكه‌ن بیگۆڕین و ئێمه به‌شێكین له نه‌ته‌وه‌ی كورد، چوار پارچه‌ی كوردستان‌مان هه‌یه و زیاتریشین له شوێنه‌كانی دیكه‌ش هه‌ین، وه‌كو چۆن ناتوانین مێژوی شیعه و سوننه بگۆڕین ئێمه‌ش ناتوانین مێژوی خۆمان بگۆڕین خودا وای خه‌لق كردوین".
ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تانی ئیمراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی و دواتر جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و هه‌ڵه‌كانی خۆمان هه‌مویان هۆكاربون كه دابه‌شكراوین
ئه‌و سه‌ركرده دێرینه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت، وه‌كو كورد "ده‌بێت یه‌كترمان خۆشبوێت و پشتگیری له یه‌كتر بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت واقعی بین، ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جوگرافیا دابه‌شیكردوین، ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تانی ئیمراتۆریه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی و دواتر جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و هه‌ڵه‌كانی خۆمان هه‌مویان هۆكاربون كه دابه‌شكراوین، به‌ڵام ئه‌و دابه‌شكردنه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌مان له‌بیرنه‌چێت كه یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین، له هه‌مانكات واقعبینیانه ته‌ماشا بكه‌ین ئه‌و ده‌وڵه‌تانی كوردستانیان دابه‌ش و داگیركردوه ده‌وڵه‌تی به‌هێزن، تا ئێستا كه‌م و زۆر قبوڵیان نیه، مافی كورد بسه‌لێمێنن، ده‌بێت به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه هه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌وڵبده‌ین دیالۆگ په‌یدا ببێت له نێوان كورد له‌و پارچانه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسیه‌كان و رۆژێك دێت ده‌بێت دان به مافی كوردا بنێن، مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌كو ساڵانی جه‌نگی جیهانی نیه بتوانن پشتگوێی بخه‌ن".