خه‌ندان-
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، یه‌كێتی ناتوانێت بچێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه "ته‌زویری تیادا ده‌كرێت و سود له كۆتاكان ده‌بینرێت و لیستی ده‌نگده‌رانی پاك و بێگه‌رد نیه"، هێشتا یاریه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردوه 15 گۆڵیان لێكراوه، ده‌شلێت، "هه‌ندێك كه‌س هه‌یه ته‌جروبه ناكات، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی به گوێی هه‌ندێك له كادیره‌كان و هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تی ناكه‌ن ئه‌گینا ده‌مێكه پێكدادان ده‌بو".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له به‌رنامه‌ی دیداری خه‌ندان، كه رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ئاماده‌و پێشكه‌شی ده‌كات، رایگه‌یاند، "درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر دیموكراسی له هه‌رێم، چونكه موقه‌ده‌س سیستمی دیموكراسییه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر سیستمی دیموكراسی له‌مپه‌ڕێك یان كۆسپێك له‌به‌رده‌می هه‌یه پێویسته ئه‌و كۆسپه لاببرێت ئه‌وه گرنگتره له‌وه‌ی ئه‌و كۆسپه‌ی ببێته هۆی له به‌ینچون، یه‌كێتی له‌سه‌ر سیستمی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان و شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كردستان و یاسا هه‌ڵبژاردن رازی نیه و له رابردودا زه‌ره‌ری لێكردوه، هه‌میشه پێیوابوه ئه‌م هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبژاردنێكه به‌شێوه‌یه‌كی پاك و ته‌میز به‌ڕێوه‌ناچێت".
جیاوازی تۆماری دەنگدەران لە هەرێم و عێراق نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌سه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بۆ هه‌ڵبژاردن پێویستیمان به كۆمسیۆنێكی رێك و پێك هه‌یه و ئه‌و كۆمسیۆنه بێلایه‌ن بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌نگدانه‌وه هه‌تا ده‌گاته هه‌ژماركردن به پاكی بڕوات، پێمانوابو به‌شێوه‌یه‌كی پاك ناڕوات، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵبژاردن پێویستمان به لیستی ده‌نگده‌رانه له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له زۆرشار له ساڵی 1992ه‌وه كه ئێستا ده‌كاته 30 ساڵ هیچ كه‌س نه‌مردوه، هه‌مو مردویه‌ك ده‌نگده‌دات، جیاوازی نێوان ده‌نگده‌ران له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كارته نیشتیمانییه‌كان و ده‌نگده‌رانی حكومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 500 هه‌زار كه‌سه، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و ژماره زۆره رونبكرێته‌وه".
کورسی پێکهاتەکان به ده‌نگێكی زۆر كه‌م ده‌بنه كورسی لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه رێگه‌مان داوه بۆ چه‌سپاندنی تێگه‌یشتن له كێشه‌كانی پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان وه‌كو توركمان، كلدان و ئاشوری و پێكهاته ئایینیه‌كان كه كۆتایان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان بكه‌ن، به‌ڵام خه‌ریكه ورده ورده ئه‌م كورسییانه به ده‌نگێكی زۆر كه‌م ده‌بنه كورسی لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان، پێموانیه كۆتا بۆ ئێزدییه‌كان و كۆتا بۆ كلدان و توركمانه‌كان بۆ ئه‌وه بێت پارتی و یه‌كێتی سودی لێببینێت، پێویسته ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مانه كێشه‌ن".
ناچینه هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه ده‌زانین ده‌وروبه‌ری 15 كورسی به خۆڕایی لایه‌نێك قۆرخی ده‌كات
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه ناتوانین بچینه هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ته‌زویری تیادا ده‌كرێت و سود له كۆتاكان ده‌بینرێت و لیستی ده‌نگده‌رانی پاك و بێگه‌رد نیه، هه‌تا ئه‌و شتانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ناچینه هه‌ڵبژاردنێكه‌وه كه ده‌زانین ده‌وروبه‌ری 15 كورسی به خۆڕایی لایه‌نێك قۆرخی ده‌كات، هێشتا یاریه‌كه ده‌ستی پێنه‌كردوه تۆ 15 گۆڵت لێكراوه، بۆچی؟".
85 هه‌زار ئێزدیمان هه‌یه له شه‌نگاله‌وه هاتون له كامپی ئاواره‌كان له دهۆك ده‌ژین، له ئێستاوه هه‌ویه‌یان بۆ دروستده‌كه‌ن
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كێ ته‌زویر ده‌كات؟ له‌كاتێكدا ساڵانێكه ده‌وترێت پارتی و یه‌كێتی پێكه‌وه ته‌زویر ده‌كه‌ن، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ده‌ڵێت، "من ناڵێم هیچ ته‌زویر ناكه‌ین، مه‌عقول نیه من پێموابێت ته‌نها له هه‌ولێر و دهۆك ته‌زویر ده‌كرێت، به‌ڵام ته‌زویر تاوه‌كو ته‌زویر فه‌رقی هه‌یه، ته‌زویرێك هه‌یه كه به ناچاری ده‌كه‌یت چونكه له دژت ده‌كرێت، ته‌زویرێكیش هه‌یه كه سیستماتیك ده‌كرێت، ئێستا 85 هه‌زار ئێزدیمان هه‌یه له شه‌نگاله‌وه هاتون له كامپی ئاواره‌كان له دهۆك ده‌ژین، له ئێستاوه هه‌ویه‌یان بۆ دروستده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی رۆژئاوا و هێزی رۆژمان هه‌یه كه ده‌نگده‌ده‌ن كه 10 هه‌زار تا 15 هه‌زار كه‌سه، له‌ناوچه سنوریه‌كانیش به‌تایبه‌تی له چه‌لێ و شرنا‌خ خه‌ڵكێكی زۆر له عه‌شایه‌ری كوردی توركیا هه‌یه كه ده‌نگده‌ده‌ن، پێموایه ده‌بێت ئه‌مانه رێگریان لێبكرێت و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پاكبكرێته‌وه".
ئەم خولەی په‌رله‌مانی كوردستان لانیكه‌م ده‌بێت ساڵێك درێژبكرێته‌وه
په‌یوه‌ست به واده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌عدی پیره وتی، "لانیكه‌م ده‌بێت ساڵێك درێژبكرێته‌وه، ئێمه و پارتی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گفتومان زۆر كردوه هه‌مو جارێك ده‌ڵێن با ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ین بۆ جاری داهاتو، ئێستا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێت چوار ساڵ تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وان له‌و چوار ساڵه‌دا به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گوێ له فه‌رمایشته‌كانی كاك دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی رابگری كه چۆن غروره به كورسیه‌كان له‌كاتێكدا كورسییه‌كانیش به‌و ده‌نگانه هاتون، هه‌ندێك قسه هه‌یه كه بۆنی شه‌ڕی براكوژی لێدێت، پێموایه ده‌بێت رێگای لێ‌بگیردرێت، چونكه نه خزمه‌تی پارتی نه خزمه‌تی یه‌كێتی ده‌كات، ئێمه جه‌ولاتی شه‌ڕی زۆر خوێناویمان هه‌بوه له زه‌مانی خۆكوژی و شه‌ڕی ناوخۆ، مه‌عقوله ئه‌وه دوباره بكه‌ینه‌وه؟ یه‌كێك له رێگریه‌كان ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ته‌نزیم بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌ساسی ره‌قه‌می دروست و دور له ته‌زویر".
په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئایا پێشبینی ده‌كات ئه‌و ناكۆكیانه‌ی كه باسی ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی چاره‌سه‌ر بكرێت، سه‌عدی پیره وتی، "ئاسایی نابێت، به‌گشتیش نابێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیوه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌وا زۆرپێشكه‌وتوین".
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی به گوێی هه‌ندێك له كادیره‌كان و هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تی ناكه‌ن ئه‌گینا ده‌مێكه پێكدادان ده‌بو
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا مه‌ترسی پێكدادان هه‌یه، رونیكرده‌وه، "هه‌ندێك كه‌س هه‌یه ته‌جروبه ناكات، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی پارتی به گوێی هه‌ندێك له كادیره‌كان و هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تی ناكه‌ن ئه‌گینا ده‌مێكه ئه‌و پێكدادانه ده‌بو".
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، سه‌عدی پیره ده‌ڵێت، "له‌دوای چله‌ی ئیمام حوسێن دیالۆگی نیشتیمانی ده‌ستیپێكرد و هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی دو نوێنه‌ری هه‌بو له‌م دیالۆگه، پاش سێ رۆژ كۆبونه‌وه رێككه‌وتین له‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك كه ده‌بێته به‌رنامه‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له داهاتودا، له‌م به‌رنامه‌یه‌دا باسی ئه‌وه‌كراوه كه پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی كه حه‌شدی شه‌عبی، سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵ هه‌یه‌تی پێشمه‌رگه‌ش هه‌یبێت، بابه‌تێكی دیكه رێككه‌وتوین له‌سه‌ر كه موچه‌ی هاوڵاتیان نه‌به‌سترێته‌وه به ناكۆكی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ، بابه‌تێكی دیكه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بوه‌ته شوێنێك بۆ شانه نوستوه‌كانی تیرۆر و پێویسته ئه‌و دو لیوایه‌ی كه كوردستانین و ده‌یانه‌وێت دروستبكرێت له خانه‌قینه‌وه تا شه‌نگال بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پڕبكاته‌وه و هیچ بۆشاییه‌ك نه‌مێنێت له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق".