خه‌ندان-
وه‌زیری به‌رگی یۆنان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، توركیا داوای له وڵاته‌كه‌ی كردوه كه چه‌ك له‌و دورگانه دابنێن كه سه‌ر به سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی و ئه‌نقه‌ره وا بیرده‌كاته‌وه كه هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌مان، ده‌شڵێت، "توركیا تاكه مه‌ترسی گه‌وره‌یه و له پێناو پاراستنی سنوره‌كانمان ته‌واوی رێكاره‌كانی به‌رگری له وڵاته‌كه‌مان ده‌گرینه‌به‌ر".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، نێكۆڵاوس پێنه‌جێتۆپه‌ڵس، وه‌زیری به‌رگی یۆنان رایگه‌یاندوه، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی توركیا به شێوازێكه كه مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌واوی سنوره‌كانی یۆنان و توركیا و وڵاتانی دراوسێ دروستكردوه.
توركیا داوامان لێده‌كات چه‌ك له دورگه‌كانی سه‌ر به وڵاته‌كه‌مان به‌رامبه‌ریان دابنێین
وتیشی، "توركیا داوامان لێده‌كات چه‌ك له دورگه‌كانی سه‌ر به وڵاته‌كه‌مان به‌رامبه‌ریان دابنێین، وه‌ك وابێت ئه‌وان هه‌ڕه‌شه نین بۆسه‌ر ئه‌و دورگانه‌ی سه‌ر به وڵاته‌كه‌مانن و سنوری خۆمانه و ده‌بێت بیان پارێزین".
توركیا وا بیرده‌كاته‌وه كه ئه‌و دورگانه به‌شێك نین له وڵاته‌كه‌مان و مافی پاراستنیانمان نییه
وه‌زیری به‌رگری یۆنان باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌ڕاستی له‌لام سه‌یره كه توركیا به‌و شێوه‌یه لێدوان ده‌دات، چونكه وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و دورگانه به‌شێك نین له وڵاته‌كه‌مان و مافی پاراستنیانمان نییه، به‌ڵام ته‌واوی لێدوانه‌كانیان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واوی رێكاره‌كانی پارێزگاریكردن له خاكی خۆمان دژ به توركیا ده‌گرینه‌به‌ر".
ئێمه‌ش پارێزگاری له سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن
ئامه‌ژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "چۆن سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له ئێمه ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش به‌هامان شێوه و به‌شێوه‌ی كرداری وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان ده‌ده‌ینه‌وه و پارێزگاری له خاكی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی رابڕدودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاندبو، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه له به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌كانی پارێزگاری كردن له دورگه‌كانی سه‌ر به وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به یۆنان ناكات".