رۆژێك پشو راگه‌یه‌ندرا

10:20 - 01/10/2022

23047جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی دوشه‌ممه‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی كۆماری عێراقه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكان ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڵاویكرده‌وه‌، به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی عێراقه‌وه‌، رۆژی 3ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكان جگه‌ له‌ داموده‌زگا خزمه‌تگوزاری و ئه‌منیه‌كان ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی.

له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌مو ساڵێك 3ی (تشرینی یه‌كه‌م/10) ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی

هه‌رچه‌ند تا ئێستا به‌فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم پشوی رۆژی دوشه‌ممه‌ی رانه‌گه‌یاندوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رۆژژمێری ساڵنامه‌ی حكومه‌ت، رۆژی 3ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی هه‌مو ساڵێك ده‌كرێته‌ پشوی فه‌رمی.

ساڵی 2020 حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا رۆژی سەربەخۆیی لە 3ی (تشرینی یەکەم/1)ی 1932 وەک رۆژێکی نیشتمانی بۆ وڵات دیاریبكات و ساڵانه‌ش له‌و رۆژه‌دا ئاهەنگ بگێڕدرێت.

لە کۆبونەوەی رۆژی 2 (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، مسته‌فا سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە بەشی یاسایی ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران کرد، کە رەشنوسێکی تایبەت بۆ رۆژی نیشتمانیی کۆماری عێراق ئامادەبکات و ساڵانه‌ش له‌و رۆژه‌شدا بكرێته‌ پشوی فه‌رمی.

نیشانەکردن

عێراق