خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوکرایەوە

03:56 - 29/09/2022

18443جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی موچەی بۆ مانگی ئەیلول بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سێشەممەی داهاتو 4ی تشرینی یەکەم دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و 25ی مانگی داهاتوش بە خەرجکردنی موچەی خانەنشینی پێشمەرگە، خشتەی دابەشکردنی موچە کۆتایی دێت.

بەهۆی پشوی رۆژی دوشەممەوە، دابەشکردنی موچە لە سێشەممەوە دەستپێدەکات 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، به‌هۆی ڕێكخستنی هۆڵه‌كانی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان و پشوی رۆژی دوشه‌ممه‌وه‌، بڕیاردرا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێکەوتی  2022/10/4 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئەیلول بكرێت.

رۆژی پێنجشەممە موچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت

ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی سێشەممە موچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت، چوارشەممە موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 و رۆژی پێنجشەممەش موچەی وەزارەتەکانی (دارایی، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە) دابەشدەکرێت.

کۆتایی هەمو مانگێک داهاتی نەوت دەگەڕێتەوە و موچە دابەشدەکرێت

پێشوتر لەبارەی دواکەوتنی دابەشکردنی موچە کە بڕیاربو هەمو 25ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت، هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاندبو، ئەو ئاگاداری ئەو بڕیارە نییە، بەڵام ئەو پارەیەی ئێستا بۆ موچە دابینکراوە "یەک دیناری عێراقی تێدانیە و تەواوی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی کوردستان دابین دەکرێت".

No description available.