هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك

10:52 - 28/09/2022

37605جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر ماڵی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك له‌گوندی هه‌مزه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، لە هێرشەکەی سەر ماڵی عەبدوڵای کوێخا موبارەک لە گوندی هەمزەی ناوچەی شوان ھیچ زیانێکی گیانی نه‌بوه‌، بەڵام  سێ ئۆتۆمبێلی ناوبرا زیانیان بەرکەوتوە.

 

تاوەكو ئێستا پشتڕاست نەكراوەتەوە، ئەو هێرشەی كراوەتەسەر ماڵی عەبدوڵای كوێخا موبارەك، بەدرۆن بوە یاخود بە موشەك، بەڵام دەنگێكی گەورەی هەبوە و لەزۆربەی ناوچەكانی دەوروبەری گوندی هەمزەوە هەستیپێكراوە

ته‌نها ده‌نگێك بیستراوه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیشمان راسپاردوه‌ به‌دواداچون بۆئه‌و ده‌نگه‌ بكه‌ن

هاوكات خه‌ندان په‌یوه‌ندی به‌ ڕەمك ره‌مه‌زان قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ كرد، ناوبراو رایگه‌یاند، "ته‌نها ده‌نگێك بیستراوه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیشمان راسپاردوه‌ به‌دواداچون بۆئه‌و ده‌نگه‌ بكه‌ن و بچنه‌ گوندی هه‌مزه‌ كه‌ ماڵی عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌كی لێیه‌، به‌ڵام تا ئێستا ورده‌كاری روداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌".

وتیشی، "دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بۆ شوێنی روداوه‌كه‌، رایگشتی له‌زانیاریه‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌".